بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامەکەی بەرێز کاک مەسعود بارزانی لە 20-11-2016 سەبارەت بە قەیرانە سیاسیەکەی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستی دەزانین و هیوادارین ببێتە سەرەتایەک بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەی پێویست بۆ کێشە و ئاڵۆزیەکانی هەرێم و هەنگاوی کردارەکی بەدوا دابێت.
هەرلەم سۆنگەیەوە داواکارین لە هەموولایەک بەتایبەتی پێنج لایەنە سیاسیەکە هەرچی زووترە گفتوگۆکانی نێوانیان دەست پێ بکەنەوە بۆ گەیشتن بە میکانیزم و چارەسەری گونجاو بۆ بەرێکردنی قۆناغەکە و ڕزگاکردنی هاوڵاتیانی کوردستان لەم نەهامەتی و خراپی باری گوزەرانەی کە پێوەی دەناڵێنین.
ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
21-11-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 7,350 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!