وەزیری پەروەردە: لە هەرێمی کوردستان 179هەزار خوێندکاری ئاوارە هەن
📊 آمار و گەپ آزمایی
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وەزیری پەروەردەی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات لە هەرێمی کوردستان لەرێگەی 100 قوتابخانەوە 179 هەزار خوێندکاری ئاوارە دەخوێنن و بەشێک له و خوێندکارانە بەهۆی لاوازی بواری ئابووری و تەمەن لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆنفڕانیسی قەیرانی ئاوارە و پەنابەران لە دهۆک رایگەیاند "لەسەرەتای شەڕی داعش تاوەکو ئێستا 179 هەزار قوتابی و خوێندکار لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەخوێنن و ژمارەیەک له و قوتابیانە بەهۆی لاوازی بواری ئابووری و تەمەن و کۆمەڵایەتیەوە لە خوێندن دابڕاون و هەوڵی گەڕانەوەیان بۆ پڕۆسەی خوێندن دەدەن".
پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەشکرد "هەوڵیانداوە پێداویستیەکانی خوێندن بۆ منداڵانی ئاوارە دابینبکەن لەوانە کتێب و تەختە و قوتابخانە و لەگەڵ رێکخراوەکانیش هەلی خوێندنی زیاتر بۆ ئاوارەکان دەرەخسێنن و ئەو قوتابخانەش نۆژەن دەکەنەوە کە لە پارێزگای دهۆک ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێن.
وەزیری پەروەردە ئاشکراشیکرد "سەد بینای قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان بۆ منداڵانی ئاوارەکان تەرخانکراوە، لەگەڵ ئەوەش لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا نەیانتوانیوە قوتابخانەی تازە دروستبکەن، بەڵام وڵاتی کوەیت بەڵێنیداوە چەندین قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان دروستبکات".
- 17-11-2016
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)