پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,960
Kuvat 104,277
Kirjat 18,883
Liittyvät tiedostot 94,729
Video 1,232
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
دەقی وەڵامەکەی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان- ئەنجوومەنی وەزیران 14-11-2016
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دەقی وەڵامەکەی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان- ئەنجوومەنی وەزیران 14-11-2
Asiakirjat

دەقی وەڵامەکەی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان- ئەنجوومەنی وەزیران 14-11-2
Asiakirjat

لە شەشی نوڤەمبەری 2016 ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی لەژێر ناوی هێزە کوردییەکان گوندە عەرەبنشینەکان دەکەنە ئامانج بڵاو کردووەتەوە، کە بێ ئینسافی بەرانبەر بە پێشمەرگە و لایەنگیریی تیرۆریستانی تێدایە و لە وەڵامی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوە ڕادەگەیێنین کە:

یەکەم: بە داخەوە ڕاپۆرتەکە زانیاری و ئەنجامگیری و لێکدانەوەی نادروست و لایەنگیری و حوکمی پێشوەختەشی تێدایە و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ واقعدا ناگونجێت.

دووەم: تایتێڵ و ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە لەشوێن خۆی نییە و جێگەی سەرسووڕمانی ئێمەیە. ئەگەر سیاسەت و نەهجی هەرێمی کوردستان دژایەتیکردنی عەرەب بێت ئەدی بۆچی ڕێگە دراوە ملیۆنێک و پێنجسەد هەزار ئاوارەی عەرەب لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ ببن. پرسیار ئەوەیە بۆچی لە ڕاپۆرتەکەیاندا باسی میوانداری و سینگفراوانیی خەڵکی کوردستان لەبەرانبەر سەدانهەزار ئاوارەی عەرەب ناکرێت کە ڕوویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

سێیەم: ناکرێ ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ بە ڕاپۆرتی لەم جۆرە ببێ بە پارێزەری داعش و زەمینەبۆ چاوپۆشیکردن لە تاوانی ئەو کەسانە ساز بکرێت کە دەستیان لەگەڵ داعش هەبووە و تاوانی دژی مرۆڤایەتییان ئەنجام داوە و کچ و ژنی ئێزیدییان ڕفاندووە و کار بۆ بەخشینی داعشەکان بکرێت.پێشتر و ئێستا و لە ئاییندەیشدا ئەوە سیاسەتی ئێمە بووە و دەبێ، کە ئەوەی لەگەڵ داعش بێت چارەنووسی داعشی دەبێت و ئەوەی لە دەستمان دێت بۆ دژایەتیی تیرۆر و لەناوبردنی داعش و لایەنگران و هاوکارەکانیان ئەنجامی دەدەین.

چوارەم: تەحەددا دەکەین ئەگەر تەنانەت یەک حاڵەتیش هەبێ کە کەسێکی بێگوناە و مەدەنی بە ئەنقەست کوژرابێت، با ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێ بکات و ئێمەیش ئامادەین بۆ هەموو ئیجرائاتێکی پێویست.

پێنجەم: لە ماوەی دووساڵی شەڕدا تەنانەت یەک شوێنی سڤیلیش لە لایەن پێشمەرگە و هێزە هاوپەیمانەکان نەکراوەتە ئامانج. ئەو شوێنانەی شەڕی تێدا کراوە خەڵکی لێ نەبووە و تەنیا مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانی داعش بووە.

شەشەم: لەبری ئەوەی ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ پشت بەو کەسانە ببەستن کە زانیاریی هەڵە و چەواشەکارانەیان بۆ دەهێنن با بڕۆن گوێ لە خەڵکی عەرەبی ناوچە ئازادکراوەکان بگرن بۆ ئەوەی بزانن مامەڵەی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هاووڵاتیانی عەرەبی ناوچە ئازادکراوەکان بە چ شێوەیەک بووە.

لەم بارەیەوە لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕونکردنەوەی زیاتر دەدات وەک لە هاوپێچدا هاتووە ئەمە دەقەکەیەتی:

سەبارەت بە وێرانکردنی ئەم ناوچانەی کە لە ڕاپۆرتەکاندا باس دەکرین و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی ئەم ناوچانە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕێکەوتی #04-04-2016# بڕیاریدا بە دامەرزاندنی (لیژنەی دەرخستنی ڕاستییەکان) بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (HRW) و چەند لایەنێکی دیکە، کارەکانی سێ مانگی خایاند و لە میانەی کارەکانی لیژنەکە دەرکەوت کە خاپوور کردنی خانووەکان بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ مینڕێژکردنی خانوو و شەقامەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، ڕووبەرووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و داعش و بەکارهێنانی بەشێک لەو خانووانە وەک مۆڵگە لەلایەن داعشەوە بووە.

سەبارەت بە ناوچەی زوممار دەرکەوت کە وێرانکردن و خاپوورکردنی خانووەکان لە زوممار و دەوروبەری بە سێ قۆناغ بوو ئەوانیش: قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنی زوممار لەلایەن داعش، قۆناغی بۆردوومانی، ئینجا قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنەوەی زوممار لەلایەن پێشمەرگەوە، لە ڕۆژی #02-08-2014# ناوچەی زوممار و ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی کەوتنە ژێردەسەڵاتی داعش بۆیە سەنتەری زوممار بووە ئامانجی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕێگای بۆمب بارانکردن بە چەکی قورس وەک موشەک و هاوەن، چونکە لە زۆر لاوە لەلایەن هێزی پێشمەرگە دەورە درابوو، دوای ئازادکردنەوەی زوممار و دەوروبەری لە سەرەتادا نەتواندرا وەک پێویست کۆنتڕۆڵی نیگەرانی و توڕەیی خەڵکی بکەن بۆیە لە هەندێک شوێن کاولکاری ڕوویداوە، هەروەها هەندێکی دیکەش بە هۆی کێشەی شەخسییەوە وێرانکراون بۆ نموونە وێرانکردنی خانووی هاوڵاتیانی سڤیل لە گوندی (خانی خەراب) ئەم خانووانە بە بوونی هاوسۆزی لەگەڵ داعش خراپکراون.

تا ئێستا لە سەنتەری شاری زوممار زیاتر له هەزار خانوو تێکدران بە هۆکاری جیاجیا بەمشێوەیە: نزیکەی (330) خانووی کارمەندانی ئاسایش، کادرانی حزبی و پۆلیس و لەشکەری لەلایەن داعشەوە تێکدراون و هەموویان لە دادگا سکاڵایان تۆمار کردووە، دەوروبەری (300) خانوو لە کاتی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و داعش تێکدراون، (280) خانوو بە هۆی مینڕێژکردنیان دوای پاککردنەوەی تەقێندرانەوە.

زۆربەی ئەو شوێنانەی لە ڕاپۆرتەکەدا باسیان لێوەکراوە کەوتوونەتە سەر هێڵی تەماس وەک گوندی حەمەد اغا (گوندی عەرەب نشینە) و یەکەم هێڵی تەماسە (120) خانووی بەهۆی شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و بۆردومانی داعش لە 15-8-2014 خاپوور کراون، هەندێکیان لە ئەنجامی شەڕ بۆ نموونە گوندی (بەردییە) کە پێکهاتووە لە (1124) خانوو پێکهاتووە لەوانە (83) خانوو بە هۆی شەڕ خاپوور کراوە.

سەبارەت بە گەڕانەوەی خەڵکی ناوچەی زوممار تا ئێستا نزیکەی (2000) خێزان لە کورد و عەرەبی ناوچەکە لە موسڵ و لە وڵاتی سوریا هاتوون و لە ناوچەکە نیشتەجێ کراون دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دەزگا ئەمنیەکان و هێزی پێشمەرگە، هەروەها لە فەرمانگە حکوومییەکانی ناحییەی زوممار نزیکەی 138 هاووڵاتی عەرەب کار دەکەن ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە ڕێگری لە هاتووچۆی خەڵکەکە ناکرێت. و بەشێک لە گوندەکان خەڵکەکەی پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە و تێوەگلاون و ناتوانن بگەڕێنەوە لەوانە گوندی (ئەسکی موسڵ) کە نزیکەی (100) کەسیان چەکداری داعشن، گوندی هزیمە (40) کەسیان چەکداری داعشن،گوندی تەل زەهەب (20) کەسیان چەکداری داعشن، هەروەها بەشێک لەو عەرەبانەی کە لە زوممار نیشتەجێن لە کاتی ڕزگارکردنیدا لەگەڵ داعشدا ڕۆیشتن بۆ نموونە دانیشتوانی گوندی (گرکاڤڕ) نزیکەی (98%) یان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی داعش کردووە و ئامادە نین بگەڕێنەوە، بەڵام ڕێگریان لێناکرێت.

لەلایەکی دیکەوە تیمەکانی هەڵگرتنەوەی مین سەر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستیان کرد بە هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی لە شەقام، کۆڵانەکان، دوکان و بارەگا حکومییەکان، بەداخەوە ژمارەیەک پێشمەرگە بوونە قوربانی لە کاتی پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و تەقەمەنی، هەروەها ژمارەیەک خانووی پێکەوە گرێدراو تێکدران، هەروەها هەندێک لە گوندەکانی ناوچەکە وەک (خراب التبن و خراب العاشق) تێک نەدراون سەرەڕای ئەوەی شەڕی زۆریان تێدا ڕووداوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئێستا نزیکەی (80 %) خاوەن دوکان و ئەوانەی لە بازاڕدا کار دەکەن لە سەنتەری شاری زوممار و بەشێوەیەکی ئاسایی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان دەکەن.

سەبارەت بە ناوچەی کەرکووک لە هەندێک ڕاپۆرتەکان باس لە چەند گوندێکی دەڤەری کەرکووک کراوە گوایە بە بلدۆزەر تێکدراون بێ ئەوەی هیچ شەڕ و پێکدادانی تێدا ڕووبدات وەک گوندەکانی (گوبیبە، ادریس خزعل، ادریس خباز، بای حسن، مکتب خالد، هندیەی کۆن، هندیەی نوێ و چەند گوندێکی دیکە)، بە ڵام بەپێی قسەی خودی خەڵکی ناوچەکە بەشی هەرەزۆری وێرانکاری خانووەکان لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و داعش و خۆحەشاردانی تیرۆریستیان داعش و بۆمبڕێژکردنی خانووەکانی لەلایەن داعش بووە و زیانێکی زۆریان بە گوندەکان گەیاندووە تەنانەت لەو خانووانەی کە داعش تەقاندویەتەوە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

گوبیبە یەکێکە لەو گوندانەی کە زۆر باس لە تێکدانی دەکەن، ئەوەی ڕاستی بێت گوندی (گوبیبە) بەر لە شەڕ پێکهاتبوو لە (200) ماڵ، لە سەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێن هەموویان (فدائی سەدام) بوون و دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام پەیوەندییان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی (القاعدە)ەوە کرد و بارەگای سەرەکییان لەوێ بوو، ئێستاش خەڵکەکەی هاوکارییەکی زۆری داعش دەکەن و هەر لەو گوندەوە (65) ڕۆکێتی کیمیاوییان هێنا بۆ ئەوەی لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بدەن.

لەم گوندەوە خەڵکیان ئامادە کردووە و ڕاهێنانیان پێکردوون سەبارەت بە چۆنیەتی خۆتەقاندنەوە. بەشی هەرە زۆری خانووەکانی ئەم گوندە بە تەواوی ڕووخاوە لە ئەنجامی شەڕ لەو گوندەدا و داعش خۆیان تێیدا حەشاردابوو. کۆمەڵێک بەڵگەی ڤیدیۆیی لەبەردەستدایە کە چۆنیەتی ڕووخانی خانووەکانی ئەم گوندە دەردەخات.، بەڵام گوندی (بای حسن) سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەک لە دانیشتوانی هاوسۆزی داعشن و هاوکارییان دەکەن، بەڵام خانووەکانیان تێکنەدراوە و چەند ڕێکخراوێک هاتن سەردانیان کرد هەرچەندە (8) کەسی خۆکوژ خۆیان لەو گوندە حەشاردا بوو یەکێکیان ئەو تیرۆریست بوو کە تەقینەوەکەی (دبس) ی ئەنجامدا و لە دوای هێرشی داعش بەشێک لە خەڵکی گوندی (بای حسن) هاتن بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەرێم و بەشێکی دیکەشیان خۆیان داعش بوون و ئێستا لە ڕیزەکانی داعشەوە شەڕ دەکەن.

گوندی (ادریس خزعل) لە (84) ماڵ پێکدێت و لە #01-02-2015# لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە ئازاد کرا، یەکێکە لەو گوندانەی کە لە ئەنجامی شەڕەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، چونکە نزیکەی (75 %)ی ماڵەکان تێکدراون، گوندی (ادریس خباز) نزیکەی (120) خێزان دەبین و لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەکەمان خەڵکی گوندەکە ماڵی خۆیان جێ هێشت و تەنیا چەند کەسێکی بەساڵاچوو لە گوندەکەدا مانەوە، دوای گەڕانەوە و ئەو شەڕەی کە ڕوویدا لەو ناوچەیە 70 خانوو تێکدران، ئەوانەی خانووەکانیان تێکدراوە هەموویان گەڕاونەتەوە، گوندی هندیەی نوێ هیچ خانوویەکی تێکنەدرا، بەڵام دوای ئەوەی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەکە پێشمەرگە لەو گوندە جێگیر بوون بۆ ئەوەی بەرپەرچی هێرشەکانی داعش بدەنەوە و بە پێی قسەکانی خەڵکی گوندەکە هێزە ئەمنییەکان پێشێلکارییان لەم گوندەدا ئەنجام نەداوە داعش هەندێک خانووی تێکدابوو. ئێستا خەڵکی گوندی هندیەی کۆن گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هیچ گرفتێکیان نییە.

بەشێکی دیکە لەو گوندانە ناوچەی شەڕن وەک (خالد) کە بەشی هەرە زۆری خەڵکەکەی پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە و بەشێکی خانووەکانیان تێکدراوە، چونکە لە ساڵی 2014 لە (وحدە و سعد) هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی تر، شەڕێکی گەورە ڕوویدا و 23 پێشمەرگە بە دیل گیراون، لە گوندی (تل الورد) شەڕێکی گەورە لە نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستان لەو گوندە ڕوویدا و تیرۆریستانی داعش تۆنێلێکیان هەڵکۆڵی بە درێژایی 180 مەتر لەژێر قوتابخانەیەکی گوندی (تل الورد) و مەبەستیان بوو لەژێر ئەم تۆنێلەوە بێن بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە، لە گوندەکانی (سمایلاوە و منصوریە) بڕێکی زۆر (TNT) و مین دەستی بەسەردا گیراوە تەنانەت لە هەندێک شوێن کارگەی درووستکردنی تەقەمەنییان هەبووە. لەگوندی (سید خلف) یەک ترێلە کە بە (TNT) بۆمبڕێژکرا بەمەبەستی تەقاندنەوە دەستی بەسەرداگیرا، کە لەلایەن تیرۆریستانەوە ئامادە کرابوو.

هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن هەندێک لەو گوندانە هیچ خەڵکی مەدەنی تێدا نەبوو و ئێستاش چۆڵن و خەڵکەکەی نەگەڕاونەتەوە بێ ئەوەی تێک بدرێن بۆ نموونە گوندی (مریەم بەگ) هیچی تێکنەدراوە، بەڵام ئێستا کەسی تێدا ناژی، هۆکاری نەگەڕانەوەی خەڵکەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نزیکە لە هێڵی تەماس و دەکەوێتە ناوچەی نێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگە و پرۆژەی ئاودێری کە بە (مشروع ڕی صدام) ناسراوە واتە لە پشت سەنگەرەکانی پێشمەرگەیە و زۆر جار لەلایەن داعشەوە بە هاوەن بۆمب باران دەکرێ بۆیە گەڕانەوەی خەڵکەکەی زۆر زەحمەتە، چونکە لەلایەک ژیانیان دەکەوێتە مەترسی لە لایەکی دیکەشەوە کار و ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە زەحمەتتر دەکەن، بە هەمان شێوە گوندی (نهروان) کە ئەویش دەکەوێتە هەمان ناوچەوە لە ئەنجامی شەڕدا وێران بووە و ئێستا کەسی تێدا ناژی.

هەروەها بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان زۆر جار هێزە ئەمنییەکان داوا لە خەڵکەکەی دەکەن چۆڵی بکەن بۆ نموونە گوندی (مکتب خالد) بەشێکی خەڵکەکەی چوونەتە حەویجە یان هاتوونەتە کەرکووک و بەشێکی دیکەشیان چوونەتە نێو داعش، لەم گوندەدا شەڕی قورس لە نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش ڕوویداوە. هەر لە گوندی (مکتب خالد)ەوە تیرۆریستان 4 ئۆتۆمبێلی بومبڕێژکراویان بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە نارد هەر دواتر ڕۆژی 20-11-2015 لە ڕێگای ئەم گوندەوە هێرش کرایە سەر گوندی (تل الورد). لە جاری دووەم هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردەوە نیو کاتژمێر بەر لە هێرشەکە هێزە ئەمنییەکان داوایان لە خەڵکی کرد گوندەکە چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت، چونکە پێشمەرگە بۆردومانی مۆڵگەکانی داعش دەکەن، جگە لەمە تیرۆریستانی داعش گشت خانووەکانیان وەک زنجیرەیەک بۆمبڕێژ کردبوو، هەروەها (4-5) ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراویان تەقاندەوە کە بووە هۆی وێران کردنی ژمارەیەکی زۆری خانووەکان.

لەلایەکی دیکەوە خەڵکی ژمارەیەک لە گوندەکان هاوکاری داعشیان کردووە و لە کاتی هێرشەکانیان پێشوازییان لێیان کردووە، لەوانە خەڵکی هەردوو گوندی (قوتان و قاشقایا) لەو دوو گوندە مەفرەزەکانی داعش چەندین جار هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، ئەم دوو گوندەش لە بنەرەتدا گوندی تەعریب کراون و خاوەنە ڕەسەنەکانی کورد و تورکمانن و ئێستا داوای زەوییەکانیان و قەرەبوو کردنەوە دەکەن.

لە گوندی قوتان (68) خانوو هەبووە لەوانە (32) تێکدراوە و هۆکاری تێکدانەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تیرۆریستانی داعش خۆیان تێدا حەشاردابوو و شەڕی پێشمەرگەیان کردووە و ئەو خانووانە بەشێوەیەک ئامادە کرابوون کە قەناس بە دەستەکانی داعش تێیاندا پێشمەرگەیان کردۆتە ئامانج بۆیە لە کاتی شەڕدا خانووەکان دووچاری وێران کردن بوونەتەوە بەهۆی بۆردوومانی سەربازییەوە. بۆیە ئێستا بەشێکی خەڵکەکەی لە کەمپەکان نیشتەجێ کراون و بەشێکی دیکەشیان ڕوویان لە شاری کەرکووک کردووە بۆ سەلامەتی خۆیان و نەهێشتنی مەترسی لەسەر هێزەکان لە بەرەکانی جەنگ. سەبارەت بە گوندی (قاشقایا) هیچ خانووەکی تێکنەدراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕۆژانەی چەکدارانی داعش هاتوونەتە نێو ئەو گوندەوە و بە زۆر هەوڵیانداوە خەڵکی گوندەکەیان بۆ مەرامی سەربازی تایبەتی خۆیان بەکاریان هێناوە، بۆیە بۆ دەرباز بوون لە کاریگەرییەکانی داعش لەسەریان بە ڕەزامەندی خەڵکی گوندەکە خۆیان گواستراونەتەوە بۆ کەمپەکان و بەشێکیان لە نێو شاری کەرکووکن.

لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان
ئەنجوومەنی وەزیران
حکومەتی هەرێمی کوردستان
14-11-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 14,384 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-11-2015 (9 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-11-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 14,384 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,960
Kuvat 104,277
Kirjat 18,883
Liittyvät tiedostot 94,729
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.875 toinen!