🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پەڕتووکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 10-12
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 10-12 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-12-2019
📆09-12-2019
📆08-12-2019
📆07-12-2019
📆06-12-2019
📆05-12-2019
📆04-12-2019
📂 زۆرتر ...
📅10 December
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,531) پەڕتووک|||
👫 مستەفا سائیب
مستەفا ساییب کەسایەتییەکی گەورەی سیاسی و روناکبیریی کوردستانە و وەک سەربازێکی ون لەزۆر بوار و رشتەی جیادا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
مامۆستا کەمال رەئووف محەمەد لەکتێبێکدا بەناوی (مستەفا ساییب ئەستێرە گەشەی کورد) کە ساڵی 1998 لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە بڵاو کراوەتەوە، بەوردی تیشک ئەخاتە سەر ژیان و بەرهەمەکانی ئەم کەسایەتییە گەورەیە و بەنەتەوەپەروەر و مەردێکی ون و قەڵەمێکی دیارو پێشەنگی چەند بوارێکی نووسین و ئەدەبی کوردی وەسفی ئەکات.
مستەفا کوڕی مەلا ئەحمەدی ساییبی قازیی کوڕی
👫 مستەفا سائیب
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مستەفا سائیب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 جەلال سەعید
جەلال سەعید رەمەزان ساڵی 1953 لە هەولێر لەدایکبووە، ساڵی 1978 گۆرانی (چاو رەشی جوانە)ی تۆمارکردوه و هەر به و گۆرانییەش ناوبانگی پەیدا کردووە. زۆربەی بەرهەمەکانی لەگەڵ (تیپی هونەری هەولێر و تیپی هونەری میللی هەولێر)دا بەرهەمهێناوه و لەزۆربەی ئاهەنگ و بۆنەکانی ئەم دوو تیپەدا بەشداریکردوە.
رۆژی 09-12-2013 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
👫 جەلال سەعید
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جەلال سەعید
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
لە سالی (1324 کۆچی) لە سلێمانی لەدایک بووە و لەساڵی (1383) لە تەمەنی 59 ساڵی دا کۆچی دوایی کردووە.
زانای بەناوباگ خاوەنی دیوانە شیعرێک و کۆمەڵێک کتیبی ئاینی لەبابەتی نوێژ و حەج و کتبێی گولستانی سەعدی هیناوەتە سەر زمانی کوردی.
مەلا موستەفا سەرەتا شاگردی شیخ عومەری قەرەداخی بووە ماوەیەکیش لەلای شیخ باوە عەلی دەرسی فیقهی ئیسلامی و تەفسیری خوێندوه. فەلسەفە و حیکمەتیش لای شیخ موحەمەد ئەمین فیربووه.
👫 سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە) - سڵێوە
لە ساڵی 1890دا لە گەڕەکی بەفریقەندی کۆیە لەدایکبووە.
مەقامەکانی سێوه بەدەقه وێژەییەکەیەوه، لەناو ئاو هەوایەکی سازگاری کوردەوارین بەپێی قۆناغ و سەردەمی ژیانی خەڵکەکه خوڵقان. بابەتەکانی هەموویان موڵکی کوردن و بۆ کورد گوتراون و پڕن لەچەمکی خۆشەویستی ئەڤین و دڵپاکی و جوانی و ئازایەتی و بەرخودان که هەموویان بابەتی نەمرن و کورد هەمیشه شانازییان پێوه دەکات
شاعیری میللی بەیت و بەندەکانی خاڵه سێوەی مەقامزان له دەربڕینی ڕەوانبێژیدا، بۆ دەرخستنی جێ چاکیی ئافرەتی شۆخ و شەنگی گورج و گۆڵ و گەردن هەڵکشاوی چ
👫 سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە) - سڵێوە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 366,563 | وێنە 56,265 | پەڕتووک PDF 10,531 | فایلی پەیوەندیدار 36,270 | 📼 ڤیدیۆ 161 | 🗄 سەرچاوەکان 12,947 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📝 دەقی وەڵامەکەی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان- ئەنجوومەنی وەزیران 14-11-2016 | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
دەقی وەڵامەکەی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان- ئەنجوومەنی وەزیران 14-11-2
📝 بەڵگەنامەکان

لە شەشی نوڤەمبەری 2016 رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێکی لەژێر ناوی هێزە کوردییەکان گوندە عەرەبنشینەکان دەکەنە ئامانج بڵاو کردووەتەوە، کە بێ ئینسافی بەرانبەر بە پێشمەرگە و لایەنگیریی تیرۆریستانی تێدایە و لە وەڵامی راپۆرتی ئەم رێکخراوە رادەگەیێنین کە:

یەکەم: بە داخەوە راپۆرتەکە زانیاری و ئەنجامگیری و لێکدانەوەی نادروست و لایەنگیری و حوکمی پێشوەختەشی تێدایە و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ واقعدا ناگونجێت.

دووەم: تایتێڵ و ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە لەشوێن خۆی نییە و جێگەی سەرسووڕمانی ئێمەیە. ئەگەر سیاسەت و نەهجی هەرێمی کوردستان دژایەتیکردنی عەرەب بێت ئەدی بۆچی ڕێگە دراوە ملیۆنێک و پێنجسەد هەزار ئاوارەی عەرەب لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ ببن. پرسیار ئەوەیە بۆچی لە ڕاپۆرتەکەیاندا باسی میوانداری و سینگفراوانیی خەڵکی کوردستان لەبەرانبەر سەدانهەزار ئاوارەی عەرەب ناکرێت کە ڕوویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

سێیەم: ناکرێ ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ بە ڕاپۆرتی لەم جۆرە ببێ بە پارێزەری داعش و زەمینەبۆ چاوپۆشیکردن لە تاوانی ئەو کەسانە ساز بکرێت کە دەستیان لەگەڵ داعش هەبووە و تاوانی دژی مرۆڤایەتییان ئەنجام داوە و کچ و ژنی ئێزیدییان ڕفاندووە و کار بۆ بەخشینی داعشەکان بکرێت.پێشتر و ئێستا و لە ئاییندەیشدا ئەوە سیاسەتی ئێمە بووە و دەبێ، کە ئەوەی لەگەڵ داعش بێت چارەنووسی داعشی دەبێت و ئەوەی لە دەستمان دێت بۆ دژایەتیی تیرۆر و لەناوبردنی داعش و لایەنگران و هاوکارەکانیان ئەنجامی دەدەین.

چوارەم: تەحەددا دەکەین ئەگەر تەنانەت یەک حاڵەتیش هەبێ کە کەسێکی بێگوناە و مەدەنی بە ئەنقەست کوژرابێت، با ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێ بکات و ئێمەیش ئامادەین بۆ هەموو ئیجرائاتێکی پێویست.

پێنجەم: لە ماوەی دووساڵی شەڕدا تەنانەت یەک شوێنی سڤیلیش لە لایەن پێشمەرگە و هێزە هاوپەیمانەکان نەکراوەتە ئامانج. ئەو شوێنانەی شەڕی تێدا کراوە خەڵکی لێ نەبووە و تەنیا مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانی داعش بووە.

شەشەم: لەبری ئەوەی ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ پشت بەو کەسانە ببەستن کە زانیاریی هەڵە و چەواشەکارانەیان بۆ دەهێنن با بڕۆن گوێ لە خەڵکی عەرەبی ناوچە ئازادکراوەکان بگرن بۆ ئەوەی بزانن مامەڵەی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هاووڵاتیانی عەرەبی ناوچە ئازادکراوەکان بە چ شێوەیەک بووە.

لەم بارەیەوە لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕونکردنەوەی زیاتر دەدات وەک لە هاوپێچدا هاتووە ئەمە دەقەکەیەتی:

سەبارەت بە وێرانکردنی ئەم ناوچانەی کە لە راپۆرتەکاندا باس دەکرین و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشی ئەم ناوچانە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە رێکەوتی 04-04-201604-04-2016 بڕیاریدا بە دامەرزاندنی (لیژنەی دەرخستنی راستییەکان) بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ناوەڕۆکی راپۆرتی رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (HRW) و چەند لایەنێکی دیکە، کارەکانی سێ مانگی خایاند و لە میانەی کارەکانی لیژنەکە دەرکەوت کە خاپوور کردنی خانووەکان بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ مینڕێژکردنی خانوو و شەقامەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، رووبەرووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و داعش و بەکارهێنانی بەشێک لەو خانووانە وەک مۆڵگە لەلایەن داعشەوە بووە.

سەبارەت بە ناوچەی زوممار دەرکەوت کە وێرانکردن و خاپوورکردنی خانووەکان لە زوممار و دەوروبەری بە سێ قۆناغ بوو ئەوانیش: قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنی زوممار لەلایەن داعش، قۆناغی بۆردوومانی، ئینجا قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنەوەی زوممار لەلایەن پێشمەرگەوە، لە رۆژی 02-08-201402-08-2014 ناوچەی زوممار و ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی کەوتنە ژێردەسەڵاتی داعش بۆیە سەنتەری زوممار بووە ئامانجی هێزەکانی پێشمەرگە لە رێگای بۆمب بارانکردن بە چەکی قورس وەک موشەک و هاوەن، چونکە لە زۆر لاوە لەلایەن هێزی پێشمەرگە دەورە درابوو، دوای ئازادکردنەوەی زوممار و دەوروبەری لە سەرەتادا نەتواندرا وەک پێویست کۆنتڕۆڵی نیگەرانی و توڕەیی خەڵکی بکەن بۆیە لە هەندێک شوێن کاولکاری روویداوە، هەروەها هەندێکی دیکەش بە هۆی کێشەی شەخسییەوە وێرانکراون بۆ نموونە وێرانکردنی خانووی هاوڵاتیانی سڤیل لە گوندی (خانی خەراب) ئەم خانووانە بە بوونی هاوسۆزی لەگەڵ داعش خراپکراون.

تا ئێستا لە سەنتەری شاری زوممار زیاتر له هەزار خانوو تێکدران بە هۆکاری جیاجیا بەمشێوەیە: نزیکەی (330) خانووی کارمەندانی ئاسایش، کادرانی حزبی و پۆلیس و لەشکەری لەلایەن داعشەوە تێکدراون و هەموویان لە دادگا سکاڵایان تۆمار کردووە، دەوروبەری (300) خانوو لە کاتی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و داعش تێکدراون، (280) خانوو بە هۆی مینڕێژکردنیان دوای پاککردنەوەی تەقێندرانەوە.

زۆربەی ئەو شوێنانەی لە راپۆرتەکەدا باسیان لێوەکراوە کەوتوونەتە سەر هێڵی تەماس وەک گوندی حەمەد اغا (گوندی عەرەب نشینە) و یەکەم هێڵی تەماسە (120) خانووی بەهۆی شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و بۆردومانی داعش لە 15-8-2014 خاپوور کراون، هەندێکیان لە ئەنجامی شەڕ بۆ نموونە گوندی (بەردییە) کە پێکهاتووە لە (1124) خانوو پێکهاتووە لەوانە (83) خانوو بە هۆی شەڕ خاپوور کراوە.

سەبارەت بە گەڕانەوەی خەڵکی ناوچەی زوممار تا ئێستا نزیکەی (2000) خێزان لە کورد و عەرەبی ناوچەکە لە موسڵ و لە وڵاتی سوریا هاتوون و لە ناوچەکە نیشتەجێ کراون دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دەزگا ئەمنیەکان و هێزی پێشمەرگە، هەروەها لە فەرمانگە حکوومییەکانی ناحییەی زوممار نزیکەی 138 هاووڵاتی عەرەب کار دەکەن ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە رێگری لە هاتووچۆی خەڵکەکە ناکرێت. و بەشێک لە گوندەکان خەڵکەکەی پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە و تێوەگلاون و ناتوانن بگەڕێنەوە لەوانە گوندی (ئەسکی موسڵ) کە نزیکەی (100) کەسیان چەکداری داعشن، گوندی هزیمە (40) کەسیان چەکداری داعشن،گوندی تەل زەهەب (20) کەسیان چەکداری داعشن، هەروەها بەشێک لەو عەرەبانەی کە لە زوممار نیشتەجێن لە کاتی ڕزگارکردنیدا لەگەڵ داعشدا ڕۆیشتن بۆ نموونە دانیشتوانی گوندی (گرکاڤڕ) نزیکەی (98%) یان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی داعش کردووە و ئامادە نین بگەڕێنەوە، بەڵام ڕێگریان لێناکرێت.

لەلایەکی دیکەوە تیمەکانی هەڵگرتنەوەی مین سەر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستیان کرد بە هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی لە شەقام، کۆڵانەکان، دوکان و بارەگا حکومییەکان، بەداخەوە ژمارەیەک پێشمەرگە بوونە قوربانی لە کاتی پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و تەقەمەنی، هەروەها ژمارەیەک خانووی پێکەوە گرێدراو تێکدران، هەروەها هەندێک لە گوندەکانی ناوچەکە وەک (خراب التبن و خراب العاشق) تێک نەدراون سەرەڕای ئەوەی شەڕی زۆریان تێدا رووداوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئێستا نزیکەی (80 %) خاوەن دوکان و ئەوانەی لە بازاڕدا کار دەکەن لە سەنتەری شاری زوممار و بەشێوەیەکی ئاسایی ژیانی رۆژانەی خۆیان دەکەن.

سەبارەت بە ناوچەی کەرکوک لە هەندێک راپۆرتەکان باس لە چەند گوندێکی دەڤەری کەرکوک کراوە گوایە بە بلدۆزەر تێکدراون بێ ئەوەی هیچ شەڕ و پێکدادانی تێدا رووبدات وەک گوندەکانی (گوبیبە، ادریس خزعل، ادریس خباز، بای حسن، مکتب خالد، هندیەی کۆن، هندیەی نوێ و چەند گوندێکی دیکە)، بە ڵام بەپێی قسەی خودی خەڵکی ناوچەکە بەشی هەرەزۆری وێرانکاری خانووەکان لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و داعش و خۆحەشاردانی تیرۆریستیان داعش و بۆمبڕێژکردنی خانووەکانی لەلایەن داعش بووە و زیانێکی زۆریان بە گوندەکان گەیاندووە تەنانەت لەو خانووانەی کە داعش تەقاندویەتەوە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

گوبیبە یەکێکە لەو گوندانەی کە زۆر باس لە تێکدانی دەکەن، ئەوەی راستی بێت گوندی (گوبیبە) بەر لە شەڕ پێکهاتبوو لە (200) ماڵ، لە سەردەمی رژێمی سەدام حوسێن هەموویان (فدائی سەدام) بوون و دوای رووخانی رژێمی سەدام پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی (القاعدە)ەوە کرد و بارەگای سەرەکییان لەوێ بوو، ئێستاش خەڵکەکەی هاوکارییەکی زۆری داعش دەکەن و هەر لەو گوندەوە (65) رۆکێتی کیمیاوییان هێنا بۆ ئەوەی لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بدەن.

لەم گوندەوە خەڵکیان ئامادە کردووە و راهێنانیان پێکردوون سەبارەت بە چۆنیەتی خۆتەقاندنەوە. بەشی هەرە زۆری خانووەکانی ئەم گوندە بە تەواوی رووخاوە لە ئەنجامی شەڕ لەو گوندەدا و داعش خۆیان تێیدا حەشاردابوو. کۆمەڵێک بەڵگەی ڤیدیۆیی لەبەردەستدایە کە چۆنیەتی رووخانی خانووەکانی ئەم گوندە دەردەخات.، بەڵام گوندی (بای حسن) سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەک لە دانیشتوانی هاوسۆزی داعشن و هاوکارییان دەکەن، بەڵام خانووەکانیان تێکنەدراوە و چەند رێکخراوێک هاتن سەردانیان کرد هەرچەندە (8) کەسی خۆکوژ خۆیان لەو گوندە حەشاردا بوو یەکێکیان ئەو تیرۆریست بوو کە تەقینەوەکەی (دبس) ی ئەنجامدا و لە دوای هێرشی داعش بەشێک لە خەڵکی گوندی (بای حسن) هاتن بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەرێم و بەشێکی دیکەشیان خۆیان داعش بوون و ئێستا لە ریزەکانی داعشەوە شەڕ دەکەن.

گوندی (ادریس خزعل) لە (84) ماڵ پێکدێت و لە 01-02-201501-02-2015 لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە ئازاد کرا، یەکێکە لەو گوندانەی کە لە ئەنجامی شەڕەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، چونکە نزیکەی (75 %)ی ماڵەکان تێکدراون، گوندی (ادریس خباز) نزیکەی (120) خێزان دەبین و لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەکەمان خەڵکی گوندەکە ماڵی خۆیان جێ هێشت و تەنیا چەند کەسێکی بەساڵاچوو لە گوندەکەدا مانەوە، دوای گەڕانەوە و ئەو شەڕەی کە روویدا لەو ناوچەیە 70 خانوو تێکدران، ئەوانەی خانووەکانیان تێکدراوە هەموویان گەڕاونەتەوە، گوندی هندیەی نوێ هیچ خانوویەکی تێکنەدرا، بەڵام دوای ئەوەی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەکە پێشمەرگە لەو گوندە جێگیر بوون بۆ ئەوەی بەرپەرچی هێرشەکانی داعش بدەنەوە و بە پێی قسەکانی خەڵکی گوندەکە هێزە ئەمنییەکان پێشێلکارییان لەم گوندەدا ئەنجام نەداوە داعش هەندێک خانووی تێکدابوو. ئێستا خەڵکی گوندی هندیەی کۆن گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هیچ گرفتێکیان نییە.

بەشێکی دیکە لەو گوندانە ناوچەی شەڕن وەک (خالد) کە بەشی هەرە زۆری خەڵکەکەی پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە و بەشێکی خانووەکانیان تێکدراوە، چونکە لە ساڵی 2014 لە (وحدە و سعد) هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی تر، شەڕێکی گەورە روویدا و 23 پێشمەرگە بە دیل گیراون، لە گوندی (تل الورد) شەڕێکی گەورە لە نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستان لەو گوندە روویدا و تیرۆریستانی داعش تۆنێلێکیان هەڵکۆڵی بە درێژایی 180 مەتر لەژێر قوتابخانەیەکی گوندی (تل الورد) و مەبەستیان بوو لەژێر ئەم تۆنێلەوە بێن بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە، لە گوندەکانی (سمایلاوە و منصوریە) بڕێکی زۆر (TNT) و مین دەستی بەسەردا گیراوە تەنانەت لە هەندێک شوێن کارگەی درووستکردنی تەقەمەنییان هەبووە. لەگوندی (سید خلف) یەک ترێلە کە بە (TNT) بۆمبڕێژکرا بەمەبەستی تەقاندنەوە دەستی بەسەرداگیرا، کە لەلایەن تیرۆریستانەوە ئامادە کرابوو.

هەروەها راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن هەندێک لەو گوندانە هیچ خەڵکی مەدەنی تێدا نەبوو و ئێستاش چۆڵن و خەڵکەکەی نەگەڕاونەتەوە بێ ئەوەی تێک بدرێن بۆ نموونە گوندی (مریەم بەگ) هیچی تێکنەدراوە، بەڵام ئێستا کەسی تێدا ناژی، هۆکاری نەگەڕانەوەی خەڵکەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نزیکە لە هێڵی تەماس و دەکەوێتە ناوچەی نێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگە و پرۆژەی ئاودێری کە بە (مشروع ری صدام) ناسراوە واتە لە پشت سەنگەرەکانی پێشمەرگەیە و زۆر جار لەلایەن داعشەوە بە هاوەن بۆمب باران دەکرێ بۆیە گەڕانەوەی خەڵکەکەی زۆر زەحمەتە، چونکە لەلایەک ژیانیان دەکەوێتە مەترسی لە لایەکی دیکەشەوە کار و ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە زەحمەتتر دەکەن، بە هەمان شێوە گوندی (نهروان) کە ئەویش دەکەوێتە هەمان ناوچەوە لە ئەنجامی شەڕدا وێران بووە و ئێستا کەسی تێدا ناژی.

هەروەها بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان زۆر جار هێزە ئەمنییەکان داوا لە خەڵکەکەی دەکەن چۆڵی بکەن بۆ نموونە گوندی (مکتب خالد) بەشێکی خەڵکەکەی چوونەتە حەویجە یان هاتوونەتە کەرکوک و بەشێکی دیکەشیان چوونەتە نێو داعش، لەم گوندەدا شەڕی قورس لە نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش روویداوە. هەر لە گوندی (مکتب خالد)ەوە تیرۆریستان 4 ئۆتۆمبێلی بومبڕێژکراویان بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە نارد هەر دواتر رۆژی 20-11-2015 لە رێگای ئەم گوندەوە هێرش کرایە سەر گوندی (تل الورد). لە جاری دووەم هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردەوە نیو کاتژمێر بەر لە هێرشەکە هێزە ئەمنییەکان داوایان لە خەڵکی کرد گوندەکە چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت، چونکە پێشمەرگە بۆردومانی مۆڵگەکانی داعش دەکەن، جگە لەمە تیرۆریستانی داعش گشت خانووەکانیان وەک زنجیرەیەک بۆمبڕێژ کردبوو، هەروەها (4-5) ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراویان تەقاندەوە کە بووە هۆی وێران کردنی ژمارەیەکی زۆری خانووەکان.

لەلایەکی دیکەوە خەڵکی ژمارەیەک لە گوندەکان هاوکاری داعشیان کردووە و لە کاتی هێرشەکانیان پێشوازییان لێیان کردووە، لەوانە خەڵکی هەردوو گوندی (قوتان و قاشقایا) لەو دوو گوندە مەفرەزەکانی داعش چەندین جار هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، ئەم دوو گوندەش لە بنەرەتدا گوندی تەعریب کراون و خاوەنە رەسەنەکانی کورد و تورکمانن و ئێستا داوای زەوییەکانیان و قەرەبوو کردنەوە دەکەن.

لە گوندی قوتان (68) خانوو هەبووە لەوانە (32) تێکدراوە و هۆکاری تێکدانەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تیرۆریستانی داعش خۆیان تێدا حەشاردابوو و شەڕی پێشمەرگەیان کردووە و ئەو خانووانە بەشێوەیەک ئامادە کرابوون کە قەناس بە دەستەکانی داعش تێیاندا پێشمەرگەیان کردۆتە ئامانج بۆیە لە کاتی شەڕدا خانووەکان دووچاری وێران کردن بوونەتەوە بەهۆی بۆردوومانی سەربازییەوە. بۆیە ئێستا بەشێکی خەڵکەکەی لە کەمپەکان نیشتەجێ کراون و بەشێکی دیکەشیان روویان لە شاری کەرکوک کردووە بۆ سەلامەتی خۆیان و نەهێشتنی مەترسی لەسەر هێزەکان لە بەرەکانی جەنگ. سەبارەت بە گوندی (قاشقایا) هیچ خانووەکی تێکنەدراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی رۆژانەی چەکدارانی داعش هاتوونەتە نێو ئەو گوندەوە و بە زۆر هەوڵیانداوە خەڵکی گوندەکەیان بۆ مەرامی سەربازی تایبەتی خۆیان بەکاریان هێناوە، بۆیە بۆ دەرباز بوون لە کاریگەرییەکانی داعش لەسەریان بە رەزامەندی خەڵکی گوندەکە خۆیان گواستراونەتەوە بۆ کەمپەکان و بەشێکیان لە نێو شاری کەرکوکن.

لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان
ئەنجوومەنی وەزیران
حکومەتی هەرێمی کوردستان
14-11-2016
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-11-2015
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 15 2016 3:42PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Aug 18 2017 2:20AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 10,079 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
دەقی وەڵامەکەی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان- ئەنجوومەنی وەزیران 14-11-2
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-02-2015
2.👁️02-08-2014
3.👁️04-04-2016
4.👁️14-11-2016
5.👁️20-11-2015
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست227,184%61.97
هەورامی61,571%16.79
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,533%15.42
عربي9,986%2.72
کرمانجی - کوردیی باکوور4,710%1.28
فارسی2,254%0.61
English1,776%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,182%0.32
Türkçe482%0.13
Nederlands190%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska54%0.01
لەکی46%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,784%62.14
👫 کەسایەتییەکان25,137%6.85
📕 پەڕتووکخانە22,020%6.00
🏰 شوێنەکان21,063%5.74
✌️ شەهیدان19,075%5.20
💬 پەند و ئیدیۆم12,035%3.28
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,350%2.82
📝 بەڵگەنامەکان5,170%1.41
📷 وێنە و پێناس4,871%1.32
🚼 ناوی کوردی4,850%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,821%1.31
📖 کورتەباس2,554%0.69
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,656%0.45
🔣 هەمەجۆرە1,139%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)948%0.25
😊 گاڵتەوگەپ732%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان552%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە476%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە196%0.05
🌏 نەخشەکان179%0.04
📼 ڤیدیۆ161%0.04
👩 دۆزی ژن100%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان95%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان4%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری95
📈 ئامار63
⁉️ ئایین و ئاتەیزم852
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی513
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە33
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا120
📄 بەڵگەنامەیی70
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی87
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد731
📖 دەروونناسی107
📜 راپۆرت181
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی784
📖 رۆمان596
☢ زانست78
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر316
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە243
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک15
⚔ مێژوو1,041
🎶 هونەری90
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست922
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر148
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی75
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت312
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,609 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574