دواڕۆژ، محەمەد عەلی وەلی
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەی ئاوارەکانی پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ گەیشتوونەتە زیاتر لە (50) هەزار کەس.
وەزیری کۆچی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ لیزا گراندی ڕێکخەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2016 ئاشکرایکرد، بەپێی داکانی وەزارەت تا ئێستا زیاتر لە (50) هەزار کەس لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵەوە، لەو پارێزگایەو دەوروبەریەوە ئاوارە بوون، 75%ی ئەو ئاوارانەش لە کامپی خازر و زەلیکاندان.
وتیشی "وەزارەت توانای لەخۆگرتنی (100) هەزار ئاوارەی هەیە، لەگەڵ دابینکردنی پێداویستی فریاگوزاری خێرا بۆیان".
باسی لەوەشکرد، ڕێژەی ڕۆژانەی ئاوارەبوونی هاوڵاتیان بریتی بووە لە (1853) لە هەموو میحوەرە سەربازییەکانەوە و ڕێوشوێنەکانی وەزارەت و لیژنەی باڵای فریاگوزاری و لەخۆگرتنی ئاوارەکان، پرۆسەی دەرکردن و گواستنەوەی ئاوارەکانی زۆرباشە، ئەمەش لە ڕیگەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنی و سەربازییەکانەوە.
- 15-11-2016
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,812