دواڕۆژ، نوسینگەی کەرکووک
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئاشکرايدەکات، هەڵهاتنی ئاوارە عەرەبەکان لە قەزای حەویجەوە بۆ کەرکووک ڕووی لەزیادبوونە و بەوهۆیەوە تەنها لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 450 کەس گەیشتونەتە شارەکە.
محەمەد خزر، ئەندامی کوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بەهۆی سزا توندەکانی چەکدارانی داعش، هەڵهاتنی دانیشتوانی قەزای حەویجە بۆ ژێر دەسەڵاتی دەزگا ئەمنیەکانی کەرکووک بەردەوامە، ئەمەش سەلماندنی شکستی داعشە لە ناوچەکەدا".
محەمەد خزر ئاماژەی بەوەشکرد "لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 450 کەس هاتونەتە سنوری هێزەکانی پێشمەرگە کە دوای لێکۆڵینەوە لێیان دەگوازرێنەوە بۆ کەمپەکانی کەرکووک".
قەزای حەویجە لە 12ی حوزەیرانی ساڵی 2014 کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی داعش، له و کاتەوە بەهۆی سزا توندەکانی داعش، دانیشتوانەکەی ڕۆژانە بەره و سەنگەرەکانی پێشمەرگە کۆچدەکەن.
- 14-11-2016
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 13,807