بەڕێوەبەری گومرگەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران ئاشکرایکرد بەگوێرەی ڕێژەی زۆری ئاڵوگۆڕی کاڵاوشمەک، مەرزی باشماخ لەسنوری مەریوان سێیەمین سنووری ترانزیتی ئێرانە.
بەختیار ڕەحمانی پور بە ئاژانسی هەواڵی مێهری ڕایگەیاندوە ئاستی ئاڵوگۆڕەکانی سنووری باشماخ لە مەریوان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا باشماخ سێیەمین سنووری گەورەی ترانزیتی ئێرانە.
راشیگەیاند "لەپلانیاندایە ژێرخانی خاڵی سنوری باشماخ بەهێز بکەن کە ببێتە یەکێک لە گرنگترین خاڵە سنوورییەکانی ئێران و لە ئێستاشدا زۆربەی کاروباری سنوورەکانی کوردستان لە ڕێگەی ئینتەرنتەوە ئەنجامدەدرێت.
سەبارەت بە ئامارەکانی خاڵە سنورییەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران، ڕەحمانی وتی ":لەحەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە گشتی (184) ملیۆن دۆلار بە کێشی (343) هەزار تەن هەناردەکراوە، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش 1% کەمیکردwوە.
بەڕێوەبەری گومرۆکەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران وتیشی "بەگشتی لە7 مانگی ڕابردووا 16 ملیۆن دۆلار هاوردەمان هەبووە".
سەبارەت بە (ترانزێت)ی کاڵاوشمەک لە سنووری باشماخ دەڵێت "لە ساڵی ڕابردوودا بەبڕی یەک ملیار و547 ملیۆن دۆلار کاڵاوشمەک ترانزیت کراوە، بەبەراورد بەساڵی پێشووتر بەرێژەی 30% زیادیکردووە کردوو".
- 09-11-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,225 times
Write your comment about this item!