图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,127
图片 105,485
书籍 19,116
相关文件 96,136
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
زانیاری تەواو لەسەر کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی و بڕی تێچوونی و مەترسییەکانی
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
2 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زانیاری تەواو لەسەر کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی و بڕی تێچوونی و مەترسییەکانی
统计和调查

زانیاری تەواو لەسەر کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی و بڕی تێچوونی و مەترسییەکانی
统计和调查

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کە ڕۆژانە کۆمپانیاکانی کۆکەرەوە و تیمەکانی شارەوانی هەزار و 200 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکەنەوە، کە ساڵانە بڕی 25 ملیار دیناری تێدەچێت، دەشڵێت "ئەو خۆڵ و خاشاکەی لە ناوچەی تانجەرۆ کۆیدەکەینەوە مەترسییەکی گەورەی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان هەیە و زۆرترین ڕێژەی تووشبوانی شێرپەنجەش لەو ناوچەیەن".
ڕزگار ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی، بە دواڕۆژی وت "پاکڕاگرتنی شار لە ئەستۆی شارەوانی و کۆمپانیا کۆکەرەوەکانە، بەڵام تا ئێستا سیستمی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک شێوازێکی سەرەتاییە و پێشکەوتوو نییە".
وتیشی "پاکڕاگرتنی شارێکی گەورەی وەک سلێمانی لە سنوری ماستەرپلانی سەرۆکایەتی شارەوانی کە ڕووبەرەکەی 472 کیلۆمەترە، تەنها ئەرکی شارەوانی نییە، بەڵکو ئەرکی هەموو هاوڵاتیانیشە و ئەرکێکی نیشتمانی و ئاینی و مرۆییە".
باسی لەوەشکرد "رۆژانە چوار کۆمپانیای کۆکەرەوە و تیمەکانی شارەوانی سلێمانی، واتە بە هەزار و 600 ژینگەپارێز و 550 ئامێری جۆراوجۆر سەرقاڵی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەکەن، دواتریش دەیگوازنەوە بۆ وێستگەی ژێرخستنی تەندروستی لەناوچەی تانجەرۆ، لەوێش بەشێوەیەکی سەرەتایی بە گڵ دادەپۆشرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ڕۆژانی ئاساییدا ڕۆژانە هەزار و 200 تۆن خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی کۆدەکرێتەوە، لە بۆنە ئاینی و نەتەوەییەکاندا لەماوەی 24 کاتژمێردا هەزار و 250 بۆ 350 تەن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و دەگوێزرێتەوە بۆ ناوچەی تانجەرۆ".
لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو "لە ناوچەی تانجەرۆ وێستگەیەکمان هەیە بۆ ژێرخستنی تەندروستی بەشێوەیەکی سەرەتایی دفن دەکرێت و دواتر دادەپۆشرێت بە گڵی خاوێن".
ئاشکراشیکرد "ساڵانە شارەوانی بڕی 25 ملیار دینار خەرج دەکات بۆ پاکڕاگرتنی شاری سلێمانی و گواستنەوەی تانجەرۆ".
هێمای بۆ ئەوەشکرد "زۆرینەی خاشاکی شاری سلێمانی بریتییە لە خواردەمەنی ڕۆژانەی ماڵان، دواتر پلاستیک و شوشە و جۆرەکانی تری خاشاکە، بەداخەوە کلتورێکی خراپمان هەیە و لە بانگهێشتی میوانێکماندا خواردنێکی زۆر دروست دەکەین و وادەزانین بەمە ڕێزمان زیاتر دەبێت، هەر بۆیە ڕێژەی خاشاکی خواردەمەنی لە 58% و ڕێژەی شوشە 2% و نایلۆن و بتڵی ئاو لە 18% و قوماش 4% و تەختە 3% و کارتۆن و کاغەز 7% و ئاسان و ئەلەمنیۆم 4% خاشاک پێکدەهێنن".
رونیشیکردەوە "بەدڵنیاییەوە زۆری خۆڵ و خاشاک گرفتێکی زۆری بۆ دروست کردووین بەتایبەتی ناوچەی تانجەرۆ، کە بۆ 16 ساڵ دەچێت خۆڵ و خاشاک لەو ناوچەیە کۆدەکرێتەوە، کاتی خۆی بەپێی لیژنەی ژینگە و وەزارەتەکانی تەندروستی و شارەوانی ئەو شوێنە دابینکراوە بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، کە ئەوکاتە کەسی تێدا نەدەژیا، بەڵام لە ئێستادا بۆتە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون و ڕێژەی گوندەکان لەو سنورە زیادییان کردووە و کارگە پیشەسازییەکانیش لەوێن، ئەوەش مەترسییەکی زۆری دروست کردووە".
سەبارەت بە هەوڵی شارەوانی بۆ ڕیسایکلینی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی، ڕزگار ئەحمەد، وتی "ئێمە لە (2005)ەوە هەوڵمانداوە بۆ ڕیسایکلینی خۆڵ و خاشاکی ناوچەکە، بەهۆی مەترسی لەسەر باری تەندروستی هاوڵاتیانی ناوچەکە و سیمای ناوچەکەشی ناشرین کردووە، دواترین هەوڵمان ئەوەبوو لە (2013) گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیای (لاڤارجی فەڕەنسی) و گروپی کۆمپانیاکانی فاروق ئەنجامدا، بۆ ڕسایکلینی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی، بەڵام بەداخەوە ئەگەرچی هیچ کەموکورتییەک لای کۆمپانیاکەوە نەبوو، بەڵام حکومەت ئەم قەیرانی داراییەی بەسەر هات".
وتیشی "بەهۆی ئەوەی حکومەت پارەی ئەو پڕۆژەی ڕیسایکلینەی دابین نەکرد و کارە خزمەتگوزارییەکانیشی بۆ ئەنجامنەدا، بۆ ئەوەی ڕێگای بۆ بکرێتەوە و کارەبای بداتێ‌ و ئاوی بۆ ڕابکێشرێت، جگەلەوەش وەبەرهێنان مۆڵەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی نەداوە، بەوهۆیەشەوە خەریکە پڕۆژەکە لەبار دەچێت و مەترسییەکی گەورەش لەسەر باری تەندروستی هاوڵاتیان هەیە و سیمای شارەکەشی ناشرین کردووە".
رزگار ئەحمەد، باسی لەوەشکرد "بەهۆی کەموکورتی حکومەتەوە مۆڵەت نەدراوە بە پڕۆژەکە و لەکاتی خۆشی نەهاتووە بەدەمییەوە".
ئاماژەی بەوەشدا "بەهۆی ئەوەی شارەوانی سلێمانی فراوانبوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینی، هەشت ساڵە چوار کۆمپانیای کۆکەرەوە 70%ی خۆڵ و خاشاکی شارەکە لە ئەستۆی ئەوانە و لە 30%یش کە گەڕەکە دوور دەست و گوندەکان دەگرێتەوە لە ئەستۆی تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییە".
رونیشیکردەوە "بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوانمان هەیە کۆمپانیاکان بڕگەکانی غەرامە و لێپرسینەوە دەیانگرێتەوە و ساڵانە تەواوی کۆمپانیاکان بە نزیکەی 150 بۆ 200 ملیۆن غەرامە دەکرێن بەهۆی کەموکورتییەکانیانەوە".
لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی، جەختیشی کردەوە "بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی یونسێف، شاری سلێمانی پاکوخاوێنترین شاری هەرێم و عێراقیشە".
ئاشکراشیکرد "ناوچەی تانجەرۆ کە خۆڵ و خاشاکی شارەکەی تێدا کۆدەکرێتەوە 11 کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەوە دوورە، 16 ساڵ پێش ئێستا ناوچەی نیشتەجێبوونی لێنزیک نەبوو، ئێستا هەم بەهۆی فراوانبوونی شارەوە خانوو گەیشۆتە ئەوێ‌ هەم گوندەکانی دەوروبەری زیادیان کردووە، بەڵام لەوەش خراپتر وەزارەتی پیشەسازی بەبێ‌ ئاگاداری وەزارەتی شارەوانی ئەو سنورەی کردە ناوچەی پیشەسازی دوو، ئەگەرچی زۆرێک لە کارگەکان لەکارکەوتوون، بەڵام هەندێ‌ ئاوارەی عەرەبیان تێدا نیشتەجێ‌ کردوون، ئەمەش مەترسیەکی زۆری هەیە".
دووپاتیشی کردەوە "خاکی ناوچەکە و ئاوەکەیی و هەواکەشیمان پیس کردووە، بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی تەندروستی زۆرترین ڕێژەی تووشبوانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لەو ناوچەیەدایە، چونکە خاشاک مەترسییەکی گەورەی هەیە لەسەر باری تەندروستی هاوڵاتیان، مانەوەی خاشاک لە هاویندا چەند ڕۆژێک و لە زستانیشدا مانەوەی بۆ 9 ڕۆژ دەبێتە ژەهراویترین مەواد و مەترسی گەورەی هەیە".
لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان کرد زیاتر هۆشیاربن لەبارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و زیاتر هاوکارمان بن، داواشی لە حکومەت کرد، کە کاتی ئەوە هاتووە چاو بکاتەوە و کار لەسەر چاکسازی باری دەرونی و پەروەردەیی هاوڵاتیان بکات.
- 04-11-2016
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览10,004
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 04-11-2016 (8 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 健康
Technical Metadata
项目质量: 88%
88%
添加( هاوڕێ باخەوان 05-11-2016
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):05-11-2016
URL
此产品已被浏览10,004
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,127
图片 105,485
书籍 19,116
相关文件 96,136
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!