بڕیاری گیرانی هەردوو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان و ژمارەیەک لە پارلەمانتارانی ئەو پارتە و دەستبەسەرکردنیان لە لایەن حکوومەتی تورکیا جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە. مەترسیی ئەوە هەیە کە کرداری لەمجۆرە ببێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی بارودۆخەکە و کێشەکان قووڵتر ببنەوە.
هیوادارین کە هەرچی زووترە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و کۆتایی بە گرتن و دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆک و ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان بهێندرێت و گیراوە سیاسییەکانی ئەو پارتە ئازاد بکرێن. چونکە لە خزمەتی سەقامگیری و پێکەوەژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا نییە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
04-11-2016
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 11,039
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!