- هێزێی پێشمەرگەی کوردستان شەوی ڕابردوو هێرشێکی داعشی تێشکاند، کە ئامانج لێی شکاندنی گەمارۆی سەر شارەدێی باشیک بوو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ.
- وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئاشکرایدەکات، پرۆسەی ڕزگارکردنەوەی موسڵ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ چالاکییەکانی دەوەستێت تا سەرکەوتنەکان تاووتوێ بکرێن لەماوەی 12 ڕۆژی سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەکەوە.
- کۆمسیونی باڵای مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دەستگیرکردنی گولتەن کشاناک و فرات ئانلی هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورەی ئامەد هاتە دەنگ و داوا لە تورکیا دەکات ڕێز لە مافی مرۆڤ بگیرێت.
- سێ سەربازی تورکیا ئەمڕۆ کوژران و پێنجی دیکەش بریندار بوون، لە ئەنجامی هێرشی پەکەکەدا لە چیای هیسار سەر بە ناوچەی چەلێ (چقورجە) لە پارێزگای هەکاری.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 14,296