دواڕۆژ، محەمەد عەلی وەلی
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، لەسەرجەم گوند و شار و شارۆچکەکانی سەربە پارێزگای موسڵ، لە ڕۆژی دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادکردنیەوە، (9795) کەس ئاوارە بوون،کە (1670)یان خێزان بوون.
زياء سەلال بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری و بەشەکان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند، ئه و ژمارە ئاوارانە بەسەر کەمپەکانی (جەدعە لە گەيارە، ديبەگەی قەزای مەخمور، خازر، زيلکان لە قەزای شێخان) دابەشبوون.
وتيشی"وەزارەت ئامادەيە سەرجەم ڕێوشوێنە پێويستەکان بگرێتەبەر بۆ وەرگرتن و جێکردنەوە و جێگيرکردنيان، توانای وەزارەت لە کامپەکانيدا بەشی وەرگرتنی (250) هەزار ئاوارە هەيە، هەماهەنگيش هەيە لەگەڵ پارێزگای دهۆکيشدا بۆ کردنەوەی (12) هەزار يەکە بۆ ئاوارەکان لەناوچەی (نرکزليە).
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری و بەشەکان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تيمەکانی وەزارەت بۆ نۆیەمين ڕۆژە بەدرێژايی ڕۆژ سەرقاڵی پێشوازکردن و جێکردنەوە و دابينکردنی شوێنن بۆ ئاوارەکان.
- 26-10-2016
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,959 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!