پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,857
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
سیانزە جۆر کانزا لە پێنجوێن هەیە
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سیانزە جۆر کانزا لە پێنجوێن هەیە
ئامار و ڕاپرسی

سیانزە جۆر کانزا لە پێنجوێن هەیە
ئامار و ڕاپرسی

دواڕۆژ، سامان قوبادی
قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، تەنها لە شاخی ئاسن کوڵێن و میشیاو 135 ملیۆن تەن کانزای ئاسنمان هەیە جگە لە کانزاکانی یۆرانیۆم و مەنگەنزیز و ئەلەمنیۆم و مس و ئاسن و نیکڵ، زانا عبدولڕەحمان قایمقامی پێنجوێن لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا، باس لە دەرهێنانی ماددە کانزاییەکانی ناوچەکە و داهاتی دەروازە سنورییەکان دەکات.
دواڕۆژ: لە سنوری قەزای پێنجوێن چەندین کانزای سروشتی بەنرخ هەیە، تاچەند توانراوە سوودیان لێوەربگیرێت و لە پیشەسازیی گەورەدا بەکاربهێنرێن؟
زانا عبدولڕەحمان: لە قەزای پێنجوێن سیانزە جۆر "کانزا" هەیە، لەئێستاشدا لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە سەرمایەگوزاریی لە بەردی ئاسندا دەکرێت، کە لە سێ شوێنی ناوچەکەدا هەیە ئەوانیش، گوندی (میشیاو) ناحیەی (گەرمک) و شاخی (ئاسن کوڵێن) لەناو قەزای پێنجوێن، کە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە کاریان تێدا دەکرێت، لەئێستادا دەستکراوە بەدەرهێنانی ئاسن، بەڵام هێشتا بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکە نەدۆزراوەتەوە، هەندێک بەردی دیکەشمان هەیە وەک مەڕمەڕ و بەردی تر کە بۆ کارگەی قیر بەکاردێت، بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت.
دواڕۆژ: دەکرێت ئاماژە بە بڕ و جۆری ئەو مادە کانزاییانە بدەیت کە لە سنوری قەزاکەدا هەیە؟
زانا عبدولڕەحمان: کانزاکانی یۆرانیۆم و مەنگەنزیز و ئەلەمنیۆم و مس و ئاسن و هەندێک مادەی وەک نیکڵ، ئەو مادانەن کە مەسح کراون و لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا خراونەتەڕوو، زانیاریی وردمان نی یە لەسەر بڕی مادەکان، بەڵام لە شاخی ئاسن کوڵێن 125 ملیۆن تەن کانزای ئاسنمان هەیە، هەروەها لە گوندی میشیاو نزیکەی 10 ملیۆن تەن هەیە.
دواڕۆژ: لە دەرهێنان و فرۆشتنی کانزاکاندا کێ سوودمەندە لە داهاتەکەی و چی لێ دێت؟ ئایا هاوڵاتیانی ناوچەکە توانیویانە سوودمەندبن لە داهاتەکەی؟
زانا عبدولڕەحمان: هاوڵاتیانی پێنجوێن بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ سوودمەندن، بۆ نموونە بارهەڵگر و زۆربەی کرێکارەکان خەڵکی پێنجوێنن، بەڵام تائێستا هیچ داهاتێکی فرۆشتنی ئەم کانزایانە ناگەڕێتەوە بۆ پێنجوێن، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتەکانی سامانە سروشتیەکان و دارایی و ئەو کەسانەی وەبەرهێنانی تێدادەکەن.
دواڕۆژ: باس لەوە دەکرێت چەند بەرپرسێک لەپشت دەرهێنانی ئەم کانزایانەوەن، ئایا لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە کراوە؟ یان هیچ کەسێک بەتۆمەتی بازرگانی پێوەکردنی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکراوە؟
زانا عبدولڕەحمان: نەخێر، کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی ڕەسمی لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە، وەکو قایمقامیەتی پێنجوێن لەڕێگەی لیژنەیەک بەناوی "مەسحی جیۆلۆجی" کە نوێنەری چەند فەرمانگەیەکی حکومی تێدایە، بەپێی مۆڵەتی سامانە سروشتیەکان ناوچەکەیان بۆ دیاری دەکەین، ئەمە شتێک نییە بەرپرس ڕووی تێبکات، چونکە دەرهێنانی ئاسان نییە و پێویستی بەبڕێکی زۆر سەرمایە هەیە، بۆنمونە دەرهێنانی ئاسن نزیکەی 2 ملیۆن دۆلاری دەوێت کە هێشتا بەرچاو ڕوونی نی یە ئایا سوودی ئابوری هەیە بۆ کۆمپانیاکە یان نا، لەبەر ئەوە بەرپرس کار لەشتێکدا ناکات کە دڵنیانەبێت، بەڵام دەکرێت کۆمپانیاکان سەر بە گروپێکی دیاریکراو بن ئەمەش تەنها گومانە.
دواڕۆژ: تاچەند کوالێتی کانزاکان بەرزە و لەئاستی وڵاتانی دراوسێدایە بۆ ئەوەی بتوانرێت لە پیشەسازی گەورەدا بەکاربهێنرێت؟
زانا عبدولڕەحمان: جۆرێک بەردمان هەیە دەگمەنە لە جیهاندا، تەنها لە ئیتالیا هەیە ئەویش بەردی مەڕمەڕی گرانێتییە، بەردی ئاسنیش دەرهێنانی قورسە و خەرجی زۆری دەوێت بۆ کارگەی چیمەنتۆکان، بەڵام لەڕووی کوالێتیەوە بەرزترە لە بەردی وڵاتانی دراوسێ.
دواڕۆژ: ڕێژەیەکی زۆر کانزای خاوو لە قەزای پێنجوێندا هەیە، ئایا داواتان لە وەبەرهێنەران کردووە بۆ کردنەوەی چەند کارگەیەکی پیشەسازی؟
زانا عبدولڕەحمان: پێویستمان بە کارگەی چیمەنتۆ و ئاسن و دروستکردنی کاشی و بەردی مەڕمەڕ هەیە، هەروەها کارگەی لە قتونان و دۆشاو، داوا لە سەرمایەدار و وەبەرهێنەران دەکەین لە قەزای پێنجوێن سەرمایەکانیان بخەنەگەڕوو چەند کارگەیەک بکەنەوە، هەمیشە لە خەمی ئەوەداین کارگەیەک بکرێتەوە بۆ جوتیارەکان، چونکە ساڵانە بەرهەمێکی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی هەڕاج نەکرێت و بەخەسار نەچێت.
دواڕۆژ: چەندین دەروازەی سنوری لە پێنجوێندا هەیە بەتایبەت دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، داهاتی ئەم دەروازانە چەندە و چی لێبەسەر دێت؟
زانا عبدولڕەحمان: بە حوکمی ئەوەی پێشتر بەڕێوەبەری بانکی باشماخ بووم، سەرجەم ئەو داهاتانەی دەهاتە بانکی باشماخ دەنێردرا بۆ بانکی پێنجوێن دواتر دەخرایە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی، بەڵام یەک دینار لەم داهاتە بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری پێنجوێن تەرخان نەکراوە، داهاتی مانگانەی سەرجەم دەروازەکان بەردەوام کەم و زیاد دەکات، مانگانە نزیکەی 20 ملیار دینار داهاتی دەروازەکان بووە، ساڵانە هەبووە گەیشتووەتە نزیکەی 200 ملیار دینار، لەو داهاتە یەک دیناری بۆ پێنجوێن خەرج ناکرێت، سەرجەمی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دواڕۆژ: چەند پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای پێنجوێن ڕاگیراوە؟
زانا عبدولڕەحمان: چەندین پرۆژەمان لە هەموو بوارەکاندا ڕاگیراوە، بەڵام لەئێستادا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ڕێگاوبانی گوندەکانە، 22 گوندمان هەیە کارەبای بۆ نەگەیندراوە، لەهەمانکاتدا بودجەمان پێویستە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین، نزیکەی 53 ملیۆن مەتر دووجای ناوچەکە لەمین پاک نەکراوەتەوە، زۆر گرنگە و پێویستە بۆ ئەو مەبەستە بودجەیەکی باش دابینبکرێت، هەروەها پێویستمان بەوەیە بەڕێوەبەرایەتی مین لە پێنجوێن بکرێتەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر مین لەم سنورەدا هەیە، جگەلەوە پێشتر بڕیاردرا بە کردنەوەی پەیمانگایەک لە پێنجوێن بەڵام لەبەر بێ بودجەیی ڕاگیراوە، ئەگەرنا بینایەکی باشمان هەیە بۆ پەیمانگاکە و نزیکەی 40 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی دابینکراوە، دەمەوێت ئاماژە بەوەبدەم تائێستا لەم سنورە یەک بەرمیل نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە، نوسراومان کردووە بۆ پارێزگای سلێمانی ئەگەر بەم نزیکانە بەرمیلی دووەم دابەش نەکرێت، مەترسی لەسەر دارستانە گەورەکانی پێنجوێن دروست دەبێت، نرخی دارەکان زۆر گرانە و بەهیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە واتە بەپارە ناخەمڵێنرێت، چونکە باشترین دارن و تەمەنیان زۆرە.
- 26-10-2016
ئەم بابەتە 7,395 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-10-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: پێنجوێن
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-10-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-10-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,395 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,857
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.094 چرکە!