|
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
📊 116 شوێنەوار لە پارێزگای هەولێر دەدۆزرێتەوە | Kategori: Anket ve istatistik | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️🗨️ | 👂
116 شوێنەوار لە پارێزگای هەولێر دەدۆزرێتەوە
📊 Anket ve istatistik
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی دە مانگی رابردووی ئەمساڵدا "116" شوێنەوار لە پارێزگای هەولێر دۆزراونەتەوە.
نادر بەکر، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند "لە دە مانگی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای هەولێر، زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی لە ئەنجامی رووپێوی 116 ناوچەی شوێنەوارییان لە دەشتی شەمامک دۆزیوەتەوە".
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر، راشیگەیاند "لە هەفتەی رابردوودا زانکۆی میلانۆی ئیسپانی لە گردی گوندی هێلەوەی سەر بەناحیەی شەمامک گۆڕی منداڵێکیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش زایین".
وتیشی "هەردوو زانکۆی هارڤارد و میلانۆ لەسەر ئەرکی خۆیان کارەکان ئەنجامدەدەن و لەمیانەی گەڕانیان بە دوای ناوچەی شوێنەوارەکان لە پارێزگای هەولێر، 15 کادیری خۆماڵی لەسەر دەستی ئەو دوو زانکۆیە شارەزاییەکی باشیان لە دۆزینەوەی شوێنەوار پەیداکردوە و لەمەودوا دەتوانرێت سودیان لێ ببینرێت".
- 26-10-2016 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın! ⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
|
|
|