116 شوێنەوار لە پارێزگای هەولێر دەدۆزرێتەوە
📊 احصائيات واستفتاءات
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی دە مانگی رابردووی ئەمساڵدا "116" شوێنەوار لە پارێزگای هەولێر دۆزراونەتەوە.
نادر بەکر، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند "لە دە مانگی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای هەولێر، زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی لە ئەنجامی رووپێوی 116 ناوچەی شوێنەوارییان لە دەشتی شەمامک دۆزیوەتەوە".
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر، راشیگەیاند "لە هەفتەی رابردوودا زانکۆی میلانۆی ئیسپانی لە گردی گوندی هێلەوەی سەر بەناحیەی شەمامک گۆڕی منداڵێکیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش زایین".
وتیشی "هەردوو زانکۆی هارڤارد و میلانۆ لەسەر ئەرکی خۆیان کارەکان ئەنجامدەدەن و لەمیانەی گەڕانیان بە دوای ناوچەی شوێنەوارەکان لە پارێزگای هەولێر، 15 کادیری خۆماڵی لەسەر دەستی ئەو دوو زانکۆیە شارەزاییەکی باشیان لە دۆزینەوەی شوێنەوار پەیداکردوە و لەمەودوا دەتوانرێت سودیان لێ ببینرێت".
- 26-10-2016
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!