دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەهەرێمی کوردستاندا مەترسی لەسەر سامانی ئاو هەیە و وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێرییش ڕایدەگەیەنێت "لەهەرێمی کوردستاندا نەتوانراوە ئاوی پێویست دابینبکرێت".
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری هەرێمی کوردستان، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "لەڕووی ئاوەوە کوردستان مەترسی لەسەرە، چونکە ئێمە نەمانتوانیوە ئاوی پێویست بۆهەرێمی کوردستان دابینبکەین بەو 17 بەنداوەی کە تەواومان کردوە، بەڵکو پێویستمان بەتەواوکردنی نزیکەی 20 بەنداوی دیکەیە کەئێستا دیزاینی تەواوبووە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی ڕاوەستاوە".
وتیشی "نزیکەی 200 شوێنی دیکە دیاری کراون کە بۆ بەنداو گونجاون هەرکات ئەمانە تەواو بکرێن، ئاوی پێویست دابین دەکرێت، بەڵام ئێستا نەمانتوانیوە ئاوی پێویست دابین بکەین".
ڕاشیگەیاند "ئەو بەنداوانەی کە لەوڵاتی ئێران دروستدەکرێت و ئاوەکەی دەڕژێتە خاکی هەرێمەوە، کاریگەری زۆری هەیە بۆسەر بەنداوی دەربەندیخان و ئاوەکانی دیکە کە دەڕژێنە کوردستانەوە".
لەئێستادا تورکیا و ئێران سەرقاڵی دروستکردنی بەنداون لەسەر ئەو ئاوانەی کە دەڕژێنە خاکی هەرێمی کوردستانەوە کە ئەمەش بەمەترسی بۆ ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت.
- 25-10-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,108
Donnez votre avis sur ce produit!