سوریا؛ لەماوەی دوومانگدا 96 مەدەنی کە زۆرینەیان کوردن لەلایەن تورکیاوە کوژراون
📊 آمار و گەپ آزمایی
خەندان- ئارام یوسف
96 کەس کوژراون لەماوەی دوو مانگی رابردوودا لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باکووری سوریا کە لەدژی چەکدارەکانی رێکخراوی داعشء شەڕڤانە کوردەکان دەستیپێکردووە.
رامی عەبدولرەحمان، بەرپرسی روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بە فرانس پرێس-ی راگەیاندووە"92 کەس لە بۆردوومانی تۆپخانەکانی تورکیادا بەهۆی بۆردوومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی چەکدارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراونء چوار کەسی تریش بەهۆی بۆردوومانەکانی ئەو وڵاتەوە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران".
"22 لە کوژراوەکان منداڵنء زۆرینەی ئەو کەسانەی کە کوژراون لە نەتەوەی کوردن" بەرپرسی روانگەی سوری وای وت.
رۆژی 24ی ئاب تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەپارێزگای حەلەب بەناوی "قەڵغانی فورات"دەستپێکرد بەمەبەستی پشتیوانیکردنی چەند گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
تورکیا رایگەیاند کە ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنەی دەرکردنی چەکدارەکانی داعشە لە ناوچە سنورییەکان، بەڵام دواتر شەڕڤانەکانی یەپەگەشی کردە ئامانج کە بەهێزترین هێزی زەمینی دژی داعشن لە باکوری سوریا.
- 24-10-2016
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)