دواڕۆژ، سامان قوبادی
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆچ و کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانەی ئازادکراون خزمەتگوزارییان بۆ نەگەیەندراوە و ئارام نین، ئاوارەکان ناگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
شاکر یاسین، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا کە ئەمشەو بڵاودەکرێتەوە ڕایدەگەیەنێت: زیاتر لە 1 ملیۆن و 600هەزار ئاوارەی عەرەب لە هەرێمی کوردستان دەژین کە دەکاتە 334 هەزار و 818 خێزان لەسەرجەم پێکهاتەکان، لەو ژمارەیەش 123 هەزار خێزانی بەڕەگەز عەرەبن.
ئاماژەبەوەش دەکات، ئەگەر شەڕی ئازادکردنی سەنتەری موسڵ دەست پێبکات، پێدەچێت زیاتر لە 550 هەزار دانیشتووی موسڵ ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بن.
ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی ئاوارەکان لە پارێزگای کەرکووک 205 هەزار هاووڵاتییە، کە لە 80%یان بەڕەگەز عەرەبن.
- 23-10-2016
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 13,291 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!