یەکێک بوو لەو شەهیدانەی ڕۆژی هەینی #21-10-2016# لە شاری کەرکووک بەدەستی چەتەکانی داعش شەهید بوو.
شەهید ئامانج خەڵکی گوندی باشبڵاخی سەر بەپارێزگای کەرکووکە و لەگەڕەکی ڕزگاری (حوڕیە) نیشتەجێ بوو، پەیمانگای تەکنیکی بەشی ڕوپێویی تەواوکردووە و چوار منداڵی هەیە؛ عەلی (12 ساڵ)، بەسۆز (10 ساڵ)، بەهەشت (پێنج ساڵ) و لێوان (یەک ساڵ).