- چەکدارانی داعش بەتەواوەتی لە کەرکوک پاککرانەوە و قەدەغەکردنی هاتووچۆ هەر بەردەوامە، هێزی پێشمەرگە و ئاساییش گەڕەکە عەرەبەکان دەپشکنن، لەم گەڕانانەدا سەدان عەرەبی بێناسنامەیان دەستگیرکردووە.
- چەتەیەک لە گەڕەکی (ئەسرا و مەفقودین)ی شاری کەرکوک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا، نەقیبێکی هێزە ڕەشەکەش ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو چەتەیە خەڵکی شارەدێی حەویجەی خوار کەرکوکە.
- دوو پێشمەرگە ئێوارەی ئەمڕۆ لەمیحوەری ڕۆژئاوای دیجلە بەهۆی گولە هاوەنی چەکدارانی داعشەوە شەهیدبوون و دووانی دیکەش برینداربوون.
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاوردەکردن، دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکانی قەدەغەکرد، بڕیارەکە لەسەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок

, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 13,678