دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ڕۆژانە نەخۆشانی دڵ سەردانی نەخۆشخانەکانمان دەکەن و چارەسەریان بۆ دەکرێ و توانراوە لەساڵی 2010ەوە تا مانگی تشرینی یەکەمی 2016 چل هەزار نەشتەرگەری قەستەرە و شەبەکە و باڵۆن بۆ هاووڵاتیان ئەنجام بدرێت.
د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "تائێستا لە سنوری بەڕێوبەرایەتیماندا توانراوە نزیکەی 40 هەزار قەستەرە و شەبەکە و باڵۆن بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت، هەروەها هەزار و 667 نەشتەرگەری دڵیش ئەنجام بدرێت".
ئاشکراشیکرد "لەم 6 ساڵەشدا توانراوە 250 نەشتەرگەری و300 قەستەرە بۆ منداڵان ئەنجامبدرێت، نزیکەی 6 هەزار منداڵیش لە سلێمانی نەخۆشی دڵیان هەیە و بە بەردەوامی ڕۆژانە بە پێی سەرەی خۆیان نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشدا "لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ ڕۆژانە بە نزیکی 100 نەخۆش سەردان دەکەن بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی کە زۆربەیان خەڵکی شارەکانی دیکەی عێراقن".
ئەوەشی خستەڕوو "نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن بە سەرەکیترین هۆکاری مردن لە جیهان دادەنرێن لە هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانیش بەهەمان شێوەیە".
- 21-10-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,076 times
Write your comment about this item!