بەڕێزان لە ئەنجامی خەمساردی و بە دەنگەوە نەهاتنی دەسەڵات دارانی هەرێمی کوردستان و درێژەکێشانی ستەمی بە ناو پاشەکەوت و قورس بوونی بژێوی ژیانی مامۆستایان و مووچە خۆران، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری دا بە بەردەوام بوونی لە چالاکیەکانی بە ئەنجام دانی خۆپیشاندان بە هەماهەنگی و بەشداری ئێوەی ماف خوراوی بەڕێز کە بڕیار دراوە لە ڕۆژی یەک شەممە 2016-10-23 لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا ئەنجام بدرێت چونکە حکومەتی هەرێم هیچ کام لە داواکارییەکانی جێ بە جێ نەکردووە بۆیە تا جێ بەجێ کردنی داواکاریەکانمان بەردەوام دەبین لە فشارەکان.
بەڕێزان شایانی باسە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام لە پەیوەندی و ڕاگۆڕینەوەدایە لەگەڵ سەرجەم توێژە ناڕازییەکان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانمان و بڕیاری لە گۆڕینی شێوازی چالاکیەکانی داوە لەسەر پێشنیار و تێبینی یەکانی ئێوەی بەڕیز بۆیە ئامادەبوونت لە بەردەمی پەروەردەی ڕۆژئاوا زیاتر نزیکمان دەکاتەوە لە جێ بە جێ کردنی داواکاریەکانمان.
لە کۆتایی دا سەری ڕێز و وەفا بۆ شەهیدان و خانەوادەکانیان دادەنەوێنین و ئەمەک و پێزانینمان هەیە بۆ برایانی پێشمەرگەمان.
وە ئەم هەفتەیە لە ژێر ناوی
(هەفتەی خۆڕاگری و پشتیوانی پێشمەرگە)
بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان
بایکۆت بەردەوامە
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی
20-10-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,664
Donnez votre avis sur ce produit!