خەڵکی گووندی (میراوە)ی شارباژێرە، ساڵی 1987 و لەسەردەمی ڕژێمی پێشووی بەعس بنەماڵەکەیان بۆ ئۆردوگای بازیان ڕاگوێزراون، نیوەی 36 ساڵی تەمەنی لەپێشمەرگایەتیدا بەسەربردووە، تاوەکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە، 15 ساڵ لەمەوبەر سەڵاح ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە، دوای خۆی سێ منداڵی بەجێهێشت؛ کوڕە گەورەکەی ڕێژوان 12 ساڵ، کچەکەی هۆزان 10 ساڵ و کوڕی بچوکیشی دانەر تەمەنی چوار ساڵە.
دوا ئەرکی لەفەوجی دووی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتنی #سلێمانی# بووە، کە هێزەکەیان ئێستا لەسنووری نەینەوایە. لە کاتژمێر 6 بەیانی ڕۆژی 17-10-2016 لە خازر شەهید بووە. لەگۆڕستانی ئەڵایی بەخاکسپێدراوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,971 times
Write your comment about this item!