#زاگرۆس نانەکەلی#
2015
پەرتووکێکی 264 لاپەڕەیە ورەنگاورەنگە، دکتۆر ئەمیر نامیق پێشەکی بۆ نووسیوم سوپاسی دەکەم، ئەزووموونی (25) ساڵەی خۆم و چەندین سەرچاوەم بەکارهێناوە، دەتوانی بەخوێندنەوەی ئەم پەرتووکە زۆر بەئەکادیمی وپرۆفیشناڵانە وەکو سەرچاوە بەکاری بێنن و دەتوانی ببێت بەمیدیاکارێکی ئەکادیمی، بۆیە کۆلێژ وپەیمانگای وەرزشیەکان و کۆلێژ وپەیمانگەکانی ڕاگەیاندن لە کوردستان دەتوانن سوودی لی وەرگرن بۆ کۆرسێک یانە وانەیەک لە کۆلێژو پەیمانگەکان.
بابەتەکان تایبەت بەهەر چوار بەشی میدیای وەرزشی (بیندرا وبیستراو نووسرا وچەسپاو)، تەنانەت باس لەمیدیای وەرزشی خاوەن پێداویستی تایبەتیش کراوە، هەروەها بۆیەکەمجار لەمێژووی میدیای وەرزشی جیهانی نوێترین بابەت لەم پەرتووکەی خۆم بڵاوکردۆتەوە ئەویش (هۆمیرۆس) فەیلەسوفی یۆنانی کە بۆتە یەکەم ڕۆژنامەنووسی وەرزشی لەمێژووی مرۆڤایەتی کە لە (850) پێش زاین ئەم هەواڵەی بڵاوکردۆتەوە.هەروەها باسی ئامێری (ئێس ئێن جی)م کردووە بۆ گواستنەوەی ڕووداوە وەرزشییەکانی ڕاستەوخۆ، باس لەمێژووی یەکەم خانمە میدیاکاری وەرزشی کراوە، هەروەها باس لەمێژووی ڕۆژنامە وکۆمێنتار وگۆڤار وتیڤی و ڕەخنەو خاسیەت وبنەما و جۆرەکان وکاریکاتێر و ئەرک وخاڵبەندی ومانشێت وشرۆڤەکار و فۆتۆگرافەر و هاندەر ی وەرزشی کردووە، لەکۆتایش باسم لەئەزموونی (25) ساڵەی خۆم و سەرچاوەکان کردووە کە سوودم لێ وەرگرتووە.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,355 times
Write your comment about this item!