הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,098
תמונות 105,396
ספרים 19,103
קבצים הקשורים 95,947
Video 1,285
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ڕاگەیەندراو بە بۆنەی پێکهاتنی پلینۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاگەیەندراو بە بۆنەی پێکهاتنی پلینۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
מסמכי מפלגות כורדיות

ڕاگەیەندراو بە بۆنەی پێکهاتنی پلینۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
מסמכי מפלגות כורדיות

لە ڕۆژانی 15و 16ی ئۆکتۆبری 2016 (24و25ی ڕەزبەری 1395) چوارەمین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێراوی کۆنگرەی شازدەیەمی حیزب بە بەشداریی ئەندامانی ئەسلی، جێگرو ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی‌و بەرپرسانی هێندێک لە ئۆرگانە حیزبییەکان بەڕێوە چوو.
پلینۆمی چوارەم بە دەقیقەیەک بیدەنگی بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان بە تایبەتی دوو شەهیدی تازەی حیزب، هاوڕێیان ئازاد ئاڵی‌و ئەمیر نەستانی دەستی پێکرد. لە سەرەتای یەکەم دانیشتن دا، دەستووری کاری پێشنیارکراوی دەفتەری سیاسی، خرایە بەر نەزەری پلینۆم‌و دوای ئەوەی بەشداران تێبینی‌و سەرنجەکانی خۆیان لە بارەیەوە خستە ڕوو، پەسند کرا.
یەکەم خاڵ لە دەستووری کاری پلینۆمی چوارەم، پێشکەشکردنی باسێکی سیاسی لە لایەن سکرتێری گشتیی حیزب، هاوڕێی بەڕێز خالید عەزیزییەوە بوو. ئەم باسە لە ئاوڕدانەوەیەک لە گرنگترین ڕووداو‌و ئاڵوگۆرە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست بە تایبەتی ڕووداوەکانی یەمەن، سووریە، عێراق‌، تورکیا‌و ئێران پێک هاتبوو‌و خوێندنەوە‌و ڕوانگەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە بارەیانەوە گرتبووە خۆ.
ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزب لە بارەی ڕووداو‌و ئاڵوگۆرەکانی ناوچە، وێڕای ئاماژە بە ململانێ ناوچەیی‌و نێودەوڵەتییەکان‌و نێوەرۆک‌و ئامانجی ململانێیەکان‌و، هەڵوێستەکردن لە سەر وڵاتان‌و لایەنەکانی بەشدار تێیان‌دا، حوزوور‌و دەست تێداهەبوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو کێشەکانی دا، دابووە بەر سەرنج. بە پێی لێکدانەوەکە، کۆماری ئیسلامی بە نۆرەی خۆی ڕۆڵی هەبووە لە ئاراستەکردنی کێشەو ئاڵۆزییەکان بەرەو شەڕ‌و ململانێی مەزهەبیی‌و، شکڵگرتن‌و لە بەرامبەر یەک‌دا ڕاوەستانی دوو بلۆکی سوننی‌و شێعە لە ناوچەکەدا. هەوڵیشی داوە بە ناوی پشتیوانی‌و دڵسۆزی بۆ دانیشتوانی شیعەی وڵاتانی ناوچە، شانبەشانی تەئسیردانان لە سەر ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان بە قازانجی خۆی‌و هاوپەیمانەکانی، خۆی بکا بە فاکتەرێکی دیار لە ملبەملە جیهانییەکان لەو ناوچەیەداو، بەم جۆرە چەندی بۆی بکرێ هێژمۆنیی خۆی بسەپێنێ. بەڵام خاڵی گرنگ لەم پێوەندییە دا ئەوەیە کە ئەم ڕێژیمە، سەرەڕای ئەم هەوڵانە‌و ڕێککەوتنی لە گەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەر پرسی ناوکی، لە پڕۆسەی هەوڵە نێودەوڵەتی‌و ناوچەییەکان بۆ چارەسەری کێشەو قەیرانەکانی‌‌دا، هەر وەک ڕابردوو، لە پەراوێز دایە‌و ئەو جێگە‌و پێگەیەی پێ نەدراوە کە بەدوای‌دا دەگەڕێ.
ڕاپۆرتەکە هەڵوێستەی لە سەرئەم ڕاستییەش کردبوو کە مەیدانداریی کۆماری ئیسلامی‌ لە پێوەندی لە گەڵ کێشەو ململانێکانی ناوچە، لە کاتێکدایە کە ئەم ڕێژیمە لە نێوخۆی وڵات‌دا، لە گەڵ قەیران‌و کێشەی جۆراوجۆری سیاسی‌و ئابووری بەرەوڕوویەو بە توندی نیگەرانی تەقینەوەو لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی قەیرانە نێوخۆییەکانە. نە هاتنە سەرکاری دەوڵەتی ڕۆحانی‌و نە کەمبوونەوەی گوشار‌و گەمارووە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان بە دوای ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران‌و وڵاتانی 5+1، گۆڕانێکی ئەوتۆیان لە ژیان‌و بەڕێچوونی خەڵک‌دا لێ نەکەوتووەتەوە. لە ئاکام‌دا ناڕەزایەتیی خەڵک لە بارودۆخی سیاسی‌و ئابووریی خۆیان‌ پەرەی گرتوەو ئەم ڕاستییەش لە پەرەگرتنی بزووتنەوەو حەرەکەتە مەدەنییەکان‌‌دا، سەرەڕای هەموو گوشار‌و بەربەستەکان، خۆی نیشان دەدا. ئەوەی پتر بووە بە جێگای نیگەرانیی شەخسی خامەنەیی وەک ڕێبەری ئەو ڕێژیمە، قووڵبوونەوەی ناکۆکیی نێوان قۆلە جۆراوجۆرەکانی ڕێژیمەکەیەتی. هەر بۆیە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدا وەزعەکە لە کۆنتڕۆڵی خۆی‌و سوپای پاسداران‌و ناوەندەکانی بەستراوە بە خۆی‌دا ڕابگرێ‌و شەخسەن چوارچێوەو دار‌و لەلە بۆ ملبەملەی جیناحەکان‌ دیاری بکا بۆ ئەوەی یەکتر لەقاودان‌و لە بەرامبەر یەک دا ڕاوەستانیان، زیان بە توانای ڕێژیمەکەی لە ڕووبەرووبوونەوەی نارەزایەتیی مەدەنیی خەڵک‌دا نەگەیەنێ.
لێکدانەوەی سیاسی، لە چاوگێڕان بە ئاڵوگۆڕەکانی عێراق، سووریە‌و تورکیە‌دا، وەک هەمیشە گرنگیەکی تایبەتی دابوو بە خوێندنەوەی ئاسۆی پرسی کورد لە هەر کام لەو وڵاتانەدا. لە عێراق، بە دوای بەرتەسکبوونەوەی جار بە جار زیاتری ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش‌و بە تایبەتی بە دوای ئەگەری هاتنەدەری مووسڵ لە دەست داعش، چاوەڕوان دەکرێ ئەو وڵاتە پێ بنێتە نێو قۆناغێکی سیاسیی نوێ. پشک‌و قورساییی کورد لە بڕیاردان لە سەر ئەو داهاتوویە، ئەگەر لە لایەکەوە بەستراوەتەوە بە هاوبەشیی چالاکانەی لەشەڕی دژبەداعش‌و بەشداریی سەرکەوتوانەی هێزی پێشمەرگە لە ڕزگارکردنی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆلی داعش‌دا، لە لایەکی دیکە لە گرەوی یەکگرتوویی‌و هاودەنگیی هێزولایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دۆخی نوێ دایە. بە هەڵسەنگاندنی ڕێبەریی حیزب، لە هەلومەرجی ئێستا‌دا بە داخەوە ئەم یەکگرتووییە نەک هەرلە ڕادەی پێویست دا نیە‌، بەڵکوو زۆر لاوازە. ئەم ڕاستییە ئەرک دەخاتە سەر هەموو لایەنەکان کە بە هەستکردن بە بەرپرسایەتیی زیاتر‌و لە پێناوی بەرژوەندی سیاسی‌و نەتەوەیی گەورەتردا، تێ بکۆشن ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن‌و بە یەکدەنگی‌و یەکگرتوویی بە پێشوازی هەلومەرجی نوێ بچن.
ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزب، هەورازو نشێوەکانی بەردەم پرسی کورد‌و، ڕووداو‌و ئاڵوگۆڕەکانی پێوەندیدار بە گەلی کورد لە باکوور‌و ڕۆژاوای کوردستان لە نێوان دوو پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندییشی‌دا لە بیر نەکردبوو. لەم بارەیەوە ئاماژەی بە پیلان‌و هەوڵەکانی ڕاستەوخۆ‌و ناراستەوخۆی دەوڵەتانی ناوچە دژی بەرەوپێشچوونی پرسی کورد‌و جێگیربوونی دەسکەوتەکان لە باکوور‌و ڕۆژاوای کوردستانی کردبوو. جەوهەری هەر هەمووی ئەو پیلان‌و دژایەتیانەش، ڕەوانەدیتنی مافی دیاریکردنی چارەنووس بە نەتەوەی کوردە. لە ڕاپۆرتەکەدا، وێڕای پێداگرتنەوە لە سەر ڕوانگەو هەڵوێستی پەسندکراوی کۆنگرەی شازدەیەمی حیزب کە بریتیە لە پشتیوانی لە بزووتنەوەی نەتەوەیی‌و دابینبوونی مافەکانی نەتەوەکەمان لەو دوو بەشەی کوردستان، ئاماژە بەو دیدار‌و دانیشتنانەش کرابوو کە لە نێوان ڕێبەری‌و نوێنەرایەتییەکانی حیزبی ئێمە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی باکوور‌و ڕۆژاوا لە چەند مانگی ڕابردوودا، بەڕێوەچووبوون.
ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزب، ئاوڕدانەوەیەکی گشتگیریشی لە بارودۆخی سیاسی‌و گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان دوو پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دا هەبوو. دیارترین ڕوخساری ئەم بارودۆخە، درێژەی بێمافی‌و پێشێلکرانی سەرەتاییترین مافەکانی خەڵکی کوردستان لە لایەک‌و، لە لایەکی دیکە توندتربوونی کەشوهەوای ئەمنییەتی‌و زیاتربوونی بنکە نیزامییەکان‌و هێزە سەرکوتکەرەکان لە شارەکان‌و سنوورەکان بە مەبەستی پێشگیری لە حزووری تێکۆشەرانی دیموکرات‌و زەبر لێوەشاندیان بوو. سوپای پاسداران، وەزارەتی ئیتلاعات‌و ڕاگەیەنەکانی بەستراوە بەوان، ڕوودانی چەند جار تێکهەڵچوون لە نێوان هێزی پێشمەرگە‌و بەکرێگیراوانی ئەو ڕێژیمەیان بە دەرفەت زانی هەم بۆ پێ‌هەڵاگوتن بە نفووز‌و توانای سەرکوتکەرانەی ڕێژیمەکەیان، هەم بۆ دووپاتکردنەوەی درۆ‌و چەواشەکارییەکانیان دژی بزووتنەوەی کوردستان‌و هێزە سیاسیەکانی نێو ئەو بزووتنەوەیە. لە نێوخۆی وڵات دا شەپۆلی بانگکردن‌و دەستبەسەرکردنی دڵسۆزان‌و لایەنگرانی هێزە سیاسییەکانیان وەڕێ خست. هەر لەو کاتەدا، بە بیانووی بوونی پێشمەرگەکانی دیموکرات لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان، کەوتنە ئاگربارانی خاکی هەرێمی کوردستانیش.
بە پێی ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتی، سەرەڕای کەشوهەوای سەرکوتکەرانە، خەڵکی وشیارو بە هەڵوێستی کوردستان، لە بەهار‌و هاوینی ڕابردوودا، لە سەر دەربڕینی نارەزایەتی‌و هێنانەگۆڕی داخوازەکانیان لە ڕێگای هێمنانەوە، غافڵ نەبوون. ڕێپێوان‌و دژکردەوەی ئێعترازیی دانیشتوانی چەندین گوند لە ناوچەی سەردەشت لە پێوەندی لە گەڵ کوژرانی کۆڵبەران‌‌و کاسبکارانی ناوچەو دەستبەسەرداگرتنی پاسگاو بنکەی بە ناو ئینتیزامی، ڕێپێوانی خەڵکی مەریوان بە دژی قەدەغەکردنی دووچەرخە لێخوڕین لە ژنان، کەمپەین‌و جووڵەی ئێعتڕازی بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی هەمبەر خراپیی ڕێگاو بانەکانی پارێزگەی کوردستان، دەیان چالاکی‌و هەرەوەزی ژینگەپارێزانە، دەنگهەڵبڕین دژی پەرەپێدرانی ماددەسڕکەرەکان لە لایەن دەستوپێوەندەکانی ڕێژیم لە ئاوایی شایەنی کامیاران، بەردەوامبوون لە سەر چالاکیی کولتووری‌، وەرزشی‌و کۆمەڵایەتیی خاوەن نێوەرۆک‌و ئامانجی نەتەوەیی‌و پێشکەوتوانە، خزمەتی شێلگیرانەی زمان‌و شوناسی نەتەوەیی‌و چەندین نموونەی دیکەی تێکۆشان‌و حەرەکەتی مەدەنی‌و مافخوازانەی ڕێکخراو، ڕوخسارێکی دیکەی وشیاری‌و زیندوێتیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە پلینۆم بە بایەخ و گرنگیەکی تایبەتەوە، خستنیە بەر باس‌و هەڵسەنگاندن. بە هەڵسەنگاندنی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، یەکێک لە ئامانجەکانی پتر ئەمنیەتی کردنی کوردستان‌و هەڕەشە‌و گوڕەشەکانی سوپای پاسداران‌و ئیتلاعات لە پێوەندی لە گەڵ تێکۆشان‌و جموجۆڵی تێکۆشەرانی دیموکرات‌دا، تەنگ هەڵچنین بە خەبات‌و تێکۆشانی مەدەنیی نێوخۆ‌و چاوترساندنی ڕێکخەران‌و بەشدارانی ئەو جۆرە خەباتەیە.
بەشدارانی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی وێڕای دەوڵەمەندکردنی ئەو باسە بە پێشنیار‌و تێبینی‌و هەڵسەنگاندنەکانی خۆیان، لە سەر سیاسەتی پەسندکراوی کۆنگرەی شازدەیەم کە بایخدان بە فرەڕەهەندیی خەبات لە کوردستان‌و سوود وەرگرتن لە هەموو شێوەیەکی مومکینی خەبات‌و تێکۆشانە، پێیان داگرتەوە. لەم پێوەندییە دا کۆمەڵێک ڕێنوێنی‌و ڕاسپاردەشیان خستە بەر سەرنجی دەفتەری سیاسی کە لە بەرنامەڕێژیی کارو تێکۆشانی داهاتوو دا پێویستە لەبەر چاو بگیرێن. لە نێو ئەو ڕاسپاردانەدا دەتوانین ئاماژە بە پێویستیی کاری زیاتر لە سەر سیاسەت‌و گوتاری ڕۆژهەڵاتتەوەرانەی حیزب‌، خۆتەرخانکردنی زیاتری ڕێبەریی حیزب بۆ جووڵاندن، ئاراستەکردن‌و پشتیوانی کردنی حەرەکەت‌و خەباتی مەدەنی لە نێوخۆی کوردستان‌و ڕووماڵکردنی هەر چی پتری پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئاگادارکردنی بیرورای گشتی و کۆڕ‌و کۆمەڵی نیودەوڵەتی لەو پێشێلکردنانە ناوببەین.
دووهەم خاڵ لە دەستووری کاری پلینۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندی‌دا، باس لە کارو تێکۆشانی ئۆرگان‌و ڕێکخراوەکانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵات لە نێوان دوو پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دابوو. پلینۆم وێڕای دەستنیشانکردنی‌ لاوازییەکان‌و کەموکووڕییەکان‌و ئەرکدار کردنی دەفتەری سیاسی‌و کۆمیسیۆنەکانی حیزب بۆ نەهێشتنیان، بە ڕێزو پێزانینەوە، هاوبەشیی دڵسۆزانەو بەرپرسانەی ئەندامانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵاتی هەم لە دەوڵەمەند کردنی باس‌و بیروراگۆڕینەوە نێوخۆییەکان، هەم لە جێبەجێکردنی ئەرکە پێسپێردراوەکان‌دا، هەڵسەنگاند. لەم بارەیەوە تێکۆشانی بەرچاوی ئەندامان‌و لایەنگرانی نهێنیی حیزب لە پاریزگەو ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی نێوان دوو پلینۆم‌داو هەر وەها خەمخۆری‌و هیممەت نواندنی کۆمیتەکان‌و ئەندامان‌و دڵسۆزانی حیزب لە وڵاتانی دەرەوە لە هاوکاری‌و پشتیوانیی حیزبی خۆیان لە ڕووی ماڵییەوە، ئەویش لە بارودۆخێک دا کە حیزب لەم بارەیەوە پێویستیی زۆری هەیە، بە شیاوی سەرنج و ڕێزلێگرتن زانران. هەر لەو کاتەش‌دا، لە سەر چەند خاڵ تەئکید کرایەوە. پێویستیی بەرنامەدانان بۆ ڕاکێشانی هاوکاریی ماڵیی دڵسۆزانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵات‌و زەروورەتی کار‌و خۆماندووکردنی زیاتر بە مەبەستی دەربازبوون لە تەنگەژەی ماڵی‌و دارایی حیزب‌و دابینکردنی پێویستییەکانی بەردەوامیی تێکۆشانی ئۆرگانەکان، یەک لەو خاڵانە بوو.
سێهەم خاڵی گرنگی دیکە، جەختکردنەوە لە سەر پابەندیی بەرپرسان، تێکۆشەران، ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزب بە گوتار‌و هەڵوێستی ڕەسمی‌و پەسندکراوی حیزبەکەیان لە ڕاگەیەنەکان‌و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا‌و، ئەرکدارکردنیان بۆ دووریکردن لە هەر لێدوان‌و بیروڕادەربڕینێکی نەگونجاوو زیانبار چ بە نیسبەت یەکیەتیی سیاسی‌و تەشکیلاتیی نێوخۆیی حیزب، چ بە نیسبەت حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسییەکانی دیکە، بوو.
پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە چوارچێوەی خەسارناسی‌و باس لە خاڵە بەهێزو لاوازەکانی کۆنگرەی شازدەیەمی حیزب‌دا، تەئکیدێکی تایبەتیشی لە سەر پێویستی بە هێزکردنی کولتووری حیزبی‌و کارکردن بە پڕەنسیپ‌و ڕێوشوێنە حیزبی‌و ئەساسنامەییەکان کردەوەو داواکار بوو دەفتەری سیاسی‌و ئۆرگانە پیوەندیدارەکان، بە پێکهێنانی کلاسی فێرکردن، بەستنی سمینار‌و کۆبوونەوەی تایبەت‌و ڕەخساندنی دەرفەتی‌ لەبار، بایەخی زیاتر بە پەروەردەو فێرکردنی ئوسوولی حیزبی لە ڕیزەکانی حیزب دا بدەن بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست‌دا بە شێوەیەکی ئاسایی‌و سروشتی بەرەوڕووی ئاڵوگۆڕەکانی نێوخۆیی حیزب، ببنەوە.
دواخاڵ لە دەستووری کاری پلینۆمی چوارەم، پڕکردنەوەی جێگایەکی بەتاڵ لە کۆمیتەی ناوەندی‌دا بوو. کۆمیتەی ناوەندی لە نێو ئەندامانی جێگری خۆی دا، یەکێکیانی بە دەنگی نهێنی بە ئەندامی ئەسلی هەڵبژارد.
بەم جۆرە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە ماوەی دوو ڕۆژ کارو دانیشتنی پڕ لە باسی زیندوودا، کارو ئەرکە پێسپێردراوەکانی خۆی جێبەجێ کرد. دەفتەری سیاسی هیوادارە ئاکامی باسەکان‌و، کۆی بڕیار‌و ڕاسپاردە‌و ڕێنوێنییەکانی ئەم پلینۆمە، هاندەر‌و یارمەتیدەری سەرجەم ڕێکخراوەکان‌و ئۆرگانەکانی حیزب بێ بۆ کارو تێکۆشانی زیاترو ڕێکوپێکتر. بۆ تێکڕای تێکۆشەران‌و هاوڕێیانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵاتیش، شێلگیرتربوون‌و سەرکەوتن لە جێبەجێکردنی ئەرکی حیزبی‌و تێکۆشانی نەتەوەیی‌و ئازادیخوازییان، بە ئاوات دەخوازێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
27ی ڕەزبەری 13951
18-10-2016
8-10-2016
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,824
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 2
תאריכים ואירועים
תמונה ותיאור
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 93%
93%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 18-10-2016
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) על: 07-01-2017
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 4,824
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,098
תמונות 105,396
ספרים 19,103
קבצים הקשורים 95,947
Video 1,285
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.36 2!