Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی ساڵی 1919 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
نووسین و ئامادەکردنی: نەسیم قادرپوور[1]
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
👫 کەسایەتییەکان
سەلاح رەنجدەر
👫 کەسایەتییەکان
فەردیناند هەنەربیشلەر
📝 ڕاگەیەندراو بە بۆنەی پێکهاتنی پلینۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ڕاگەیەندراو بە بۆنەی پێکهاتنی پلینۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

لە ڕۆژانی 15و 16ی ئۆکتۆبری 2016 (24و25ی ڕەزبەری 1395) چوارەمین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێراوی کۆنگرەی شازدەیەمی حیزب بە بەشداریی ئەندامانی ئەسلی، جێگرو ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی‌و بەرپرسانی هێندێک لە ئۆرگانە حیزبییەکان بەڕێوە چوو.
پلینۆمی چوارەم بە دەقیقەیەک بیدەنگی بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان بە تایبەتی دوو شەهیدی تازەی حیزب، هاوڕێیان ئازاد ئاڵی‌و ئەمیر نەستانی دەستی پێکرد. لە سەرەتای یەکەم دانیشتن دا، دەستووری کاری پێشنیارکراوی دەفتەری سیاسی، خرایە بەر نەزەری پلینۆم‌و دوای ئەوەی بەشداران تێبینی‌و سەرنجەکانی خۆیان لە بارەیەوە خستە ڕوو، پەسند کرا.
یەکەم خاڵ لە دەستووری کاری پلینۆمی چوارەم، پێشکەشکردنی باسێکی سیاسی لە لایەن سکرتێری گشتیی حیزب، هاوڕێی بەڕێز خالید عەزیزییەوە بوو. ئەم باسە لە ئاوڕدانەوەیەک لە گرنگترین ڕووداو‌و ئاڵوگۆرە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست بە تایبەتی ڕووداوەکانی یەمەن، سووریە، عێراق‌، تورکیا‌و ئێران پێک هاتبوو‌و خوێندنەوە‌و ڕوانگەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە بارەیانەوە گرتبووە خۆ.
ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزب لە بارەی ڕووداو‌و ئاڵوگۆرەکانی ناوچە، وێڕای ئاماژە بە ململانێ ناوچەیی‌و نێودەوڵەتییەکان‌و نێوەرۆک‌و ئامانجی ململانێیەکان‌و، هەڵوێستەکردن لە سەر وڵاتان‌و لایەنەکانی بەشدار تێیان‌دا، حوزوور‌و دەست تێداهەبوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو کێشەکانی دا، دابووە بەر سەرنج. بە پێی لێکدانەوەکە، کۆماری ئیسلامی بە نۆرەی خۆی ڕۆڵی هەبووە لە ئاراستەکردنی کێشەو ئاڵۆزییەکان بەرەو شەڕ‌و ململانێی مەزهەبیی‌و، شکڵگرتن‌و لە بەرامبەر یەک‌دا ڕاوەستانی دوو بلۆکی سوننی‌و شێعە لە ناوچەکەدا. هەوڵیشی داوە بە ناوی پشتیوانی‌و دڵسۆزی بۆ دانیشتوانی شیعەی وڵاتانی ناوچە، شانبەشانی تەئسیردانان لە سەر ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان بە قازانجی خۆی‌و هاوپەیمانەکانی، خۆی بکا بە فاکتەرێکی دیار لە ملبەملە جیهانییەکان لەو ناوچەیەداو، بەم جۆرە چەندی بۆی بکرێ هێژمۆنیی خۆی بسەپێنێ. بەڵام خاڵی گرنگ لەم پێوەندییە دا ئەوەیە کە ئەم ڕێژیمە، سەرەڕای ئەم هەوڵانە‌و ڕێککەوتنی لە گەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەر پرسی ناوکی، لە پڕۆسەی هەوڵە نێودەوڵەتی‌و ناوچەییەکان بۆ چارەسەری کێشەو قەیرانەکانی‌‌دا، هەر وەک ڕابردوو، لە پەراوێز دایە‌و ئەو جێگە‌و پێگەیەی پێ نەدراوە کە بەدوای‌دا دەگەڕێ.
ڕاپۆرتەکە هەڵوێستەی لە سەرئەم ڕاستییەش کردبوو کە مەیدانداریی کۆماری ئیسلامی‌ لە پێوەندی لە گەڵ کێشەو ململانێکانی ناوچە، لە کاتێکدایە کە ئەم ڕێژیمە لە نێوخۆی وڵات‌دا، لە گەڵ قەیران‌و کێشەی جۆراوجۆری سیاسی‌و ئابووری بەرەوڕوویەو بە توندی نیگەرانی تەقینەوەو لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی قەیرانە نێوخۆییەکانە. نە هاتنە سەرکاری دەوڵەتی ڕۆحانی‌و نە کەمبوونەوەی گوشار‌و گەمارووە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان بە دوای ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران‌و وڵاتانی 5+1، گۆڕانێکی ئەوتۆیان لە ژیان‌و بەڕێچوونی خەڵک‌دا لێ نەکەوتووەتەوە. لە ئاکام‌دا ناڕەزایەتیی خەڵک لە بارودۆخی سیاسی‌و ئابووریی خۆیان‌ پەرەی گرتوەو ئەم ڕاستییەش لە پەرەگرتنی بزووتنەوەو حەرەکەتە مەدەنییەکان‌‌دا، سەرەڕای هەموو گوشار‌و بەربەستەکان، خۆی نیشان دەدا. ئەوەی پتر بووە بە جێگای نیگەرانیی شەخسی خامەنەیی وەک ڕێبەری ئەو ڕێژیمە، قووڵبوونەوەی ناکۆکیی نێوان قۆلە جۆراوجۆرەکانی ڕێژیمەکەیەتی. هەر بۆیە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدا وەزعەکە لە کۆنتڕۆڵی خۆی‌و سوپای پاسداران‌و ناوەندەکانی بەستراوە بە خۆی‌دا ڕابگرێ‌و شەخسەن چوارچێوەو دار‌و لەلە بۆ ملبەملەی جیناحەکان‌ دیاری بکا بۆ ئەوەی یەکتر لەقاودان‌و لە بەرامبەر یەک دا ڕاوەستانیان، زیان بە توانای ڕێژیمەکەی لە ڕووبەرووبوونەوەی نارەزایەتیی مەدەنیی خەڵک‌دا نەگەیەنێ.
لێکدانەوەی سیاسی، لە چاوگێڕان بە ئاڵوگۆڕەکانی عێراق، سووریە‌و تورکیە‌دا، وەک هەمیشە گرنگیەکی تایبەتی دابوو بە خوێندنەوەی ئاسۆی پرسی کورد لە هەر کام لەو وڵاتانەدا. لە عێراق، بە دوای بەرتەسکبوونەوەی جار بە جار زیاتری ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش‌و بە تایبەتی بە دوای ئەگەری هاتنەدەری مووسڵ لە دەست داعش، چاوەڕوان دەکرێ ئەو وڵاتە پێ بنێتە نێو قۆناغێکی سیاسیی نوێ. پشک‌و قورساییی کورد لە بڕیاردان لە سەر ئەو داهاتوویە، ئەگەر لە لایەکەوە بەستراوەتەوە بە هاوبەشیی چالاکانەی لەشەڕی دژبەداعش‌و بەشداریی سەرکەوتوانەی هێزی پێشمەرگە لە ڕزگارکردنی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆلی داعش‌دا، لە لایەکی دیکە لە گرەوی یەکگرتوویی‌و هاودەنگیی هێزولایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دۆخی نوێ دایە. بە هەڵسەنگاندنی ڕێبەریی حیزب، لە هەلومەرجی ئێستا‌دا بە داخەوە ئەم یەکگرتووییە نەک هەرلە ڕادەی پێویست دا نیە‌، بەڵکوو زۆر لاوازە. ئەم ڕاستییە ئەرک دەخاتە سەر هەموو لایەنەکان کە بە هەستکردن بە بەرپرسایەتیی زیاتر‌و لە پێناوی بەرژوەندی سیاسی‌و نەتەوەیی گەورەتردا، تێ بکۆشن ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن‌و بە یەکدەنگی‌و یەکگرتوویی بە پێشوازی هەلومەرجی نوێ بچن.
ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزب، هەورازو نشێوەکانی بەردەم پرسی کورد‌و، ڕووداو‌و ئاڵوگۆڕەکانی پێوەندیدار بە گەلی کورد لە باکوور‌و ڕۆژاوای کوردستان لە نێوان دوو پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندییشی‌دا لە بیر نەکردبوو. لەم بارەیەوە ئاماژەی بە پیلان‌و هەوڵەکانی ڕاستەوخۆ‌و ناراستەوخۆی دەوڵەتانی ناوچە دژی بەرەوپێشچوونی پرسی کورد‌و جێگیربوونی دەسکەوتەکان لە باکوور‌و ڕۆژاوای کوردستانی کردبوو. جەوهەری هەر هەمووی ئەو پیلان‌و دژایەتیانەش، ڕەوانەدیتنی مافی دیاریکردنی چارەنووس بە نەتەوەی کوردە. لە ڕاپۆرتەکەدا، وێڕای پێداگرتنەوە لە سەر ڕوانگەو هەڵوێستی پەسندکراوی کۆنگرەی شازدەیەمی حیزب کە بریتیە لە پشتیوانی لە بزووتنەوەی نەتەوەیی‌و دابینبوونی مافەکانی نەتەوەکەمان لەو دوو بەشەی کوردستان، ئاماژە بەو دیدار‌و دانیشتنانەش کرابوو کە لە نێوان ڕێبەری‌و نوێنەرایەتییەکانی حیزبی ئێمە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی باکوور‌و ڕۆژاوا لە چەند مانگی رابردوودا، بەڕێوەچووبوون.
ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزب، ئاوڕدانەوەیەکی گشتگیریشی لە بارودۆخی سیاسی‌و گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان دوو پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دا هەبوو. دیارترین ڕوخساری ئەم بارودۆخە، درێژەی بێمافی‌و پێشێلکرانی سەرەتاییترین مافەکانی خەڵکی کوردستان لە لایەک‌و، لە لایەکی دیکە توندتربوونی کەشوهەوای ئەمنییەتی‌و زیاتربوونی بنکە نیزامییەکان‌و هێزە سەرکوتکەرەکان لە شارەکان‌و سنوورەکان بە مەبەستی پێشگیری لە حزووری تێکۆشەرانی دیموکرات‌و زەبر لێوەشاندیان بوو. سوپای پاسداران، وەزارەتی ئیتلاعات‌و ڕاگەیەنەکانی بەستراوە بەوان، ڕوودانی چەند جار تێکهەڵچوون لە نێوان هێزی پێشمەرگە‌و بەکرێگیراوانی ئەو ڕێژیمەیان بە دەرفەت زانی هەم بۆ پێ‌هەڵاگوتن بە نفووز‌و توانای سەرکوتکەرانەی ڕێژیمەکەیان، هەم بۆ دووپاتکردنەوەی درۆ‌و چەواشەکارییەکانیان دژی بزووتنەوەی کوردستان‌و هێزە سیاسیەکانی نێو ئەو بزووتنەوەیە. لە نێوخۆی وڵات دا شەپۆلی بانگکردن‌و دەستبەسەرکردنی دڵسۆزان‌و لایەنگرانی هێزە سیاسییەکانیان وەڕێ خست. هەر لەو کاتەدا، بە بیانووی بوونی پێشمەرگەکانی دیموکرات لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان، کەوتنە ئاگربارانی خاکی هەرێمی کوردستانیش.
بە پێی ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتی، سەرەڕای کەشوهەوای سەرکوتکەرانە، خەڵکی وشیارو بە هەڵوێستی کوردستان، لە بەهار‌و هاوینی ڕابردوودا، لە سەر دەربڕینی نارەزایەتی‌و هێنانەگۆڕی داخوازەکانیان لە ڕێگای هێمنانەوە، غافڵ نەبوون. ڕێپێوان‌و دژکردەوەی ئێعترازیی دانیشتوانی چەندین گوند لە ناوچەی سەردەشت لە پێوەندی لە گەڵ کوژرانی کۆڵبەران‌‌و کاسبکارانی ناوچەو دەستبەسەرداگرتنی پاسگاو بنکەی بە ناو ئینتیزامی، ڕێپێوانی خەڵکی مەریوان بە دژی قەدەغەکردنی دووچەرخە لێخوڕین لە ژنان، کەمپەین‌و جووڵەی ئێعتڕازی بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی هەمبەر خراپیی ڕێگاو بانەکانی پارێزگەی کوردستان، دەیان چالاکی‌و هەرەوەزی ژینگەپارێزانە، دەنگهەڵبڕین دژی پەرەپێدرانی ماددەسڕکەرەکان لە لایەن دەستوپێوەندەکانی ڕێژیم لە ئاوایی شایەنی کامیاران، بەردەوامبوون لە سەر چالاکیی کولتووری‌، وەرزشی‌و کۆمەڵایەتیی خاوەن نێوەرۆک‌و ئامانجی نەتەوەیی‌و پێشکەوتوانە، خزمەتی شێلگیرانەی زمان‌و شوناسی نەتەوەیی‌و چەندین نموونەی دیکەی تێکۆشان‌و حەرەکەتی مەدەنی‌و مافخوازانەی ڕێکخراو، ڕوخسارێکی دیکەی وشیاری‌و زیندوێتیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە پلینۆم بە بایەخ و گرنگیەکی تایبەتەوە، خستنیە بەر باس‌و هەڵسەنگاندن. بە هەڵسەنگاندنی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، یەکێک لە ئامانجەکانی پتر ئەمنیەتی کردنی کوردستان‌و هەڕەشە‌و گوڕەشەکانی سوپای پاسداران‌و ئیتلاعات لە پێوەندی لە گەڵ تێکۆشان‌و جموجۆڵی تێکۆشەرانی دیموکرات‌دا، تەنگ هەڵچنین بە خەبات‌و تێکۆشانی مەدەنیی نێوخۆ‌و چاوترساندنی ڕێکخەران‌و بەشدارانی ئەو جۆرە خەباتەیە.
بەشدارانی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی وێڕای دەوڵەمەندکردنی ئەو باسە بە پێشنیار‌و تێبینی‌و هەڵسەنگاندنەکانی خۆیان، لە سەر سیاسەتی پەسندکراوی کۆنگرەی شازدەیەم کە بایخدان بە فرەڕەهەندیی خەبات لە کوردستان‌و سوود وەرگرتن لە هەموو شێوەیەکی مومکینی خەبات‌و تێکۆشانە، پێیان داگرتەوە. لەم پێوەندییە دا کۆمەڵێک ڕێنوێنی‌و ڕاسپاردەشیان خستە بەر سەرنجی دەفتەری سیاسی کە لە بەرنامەڕێژیی کارو تێکۆشانی داهاتوو دا پێویستە لەبەر چاو بگیرێن. لە نێو ئەو ڕاسپاردانەدا دەتوانین ئاماژە بە پێویستیی کاری زیاتر لە سەر سیاسەت‌و گوتاری ڕۆژهەڵاتتەوەرانەی حیزب‌، خۆتەرخانکردنی زیاتری ڕێبەریی حیزب بۆ جووڵاندن، ئاراستەکردن‌و پشتیوانی کردنی حەرەکەت‌و خەباتی مەدەنی لە نێوخۆی کوردستان‌و ڕووماڵکردنی هەر چی پتری پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئاگادارکردنی بیرورای گشتی و کۆڕ‌و کۆمەڵی نیودەوڵەتی لەو پێشێلکردنانە ناوببەین.
دووهەم خاڵ لە دەستووری کاری پلینۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندی‌دا، باس لە کارو تێکۆشانی ئۆرگان‌و ڕێکخراوەکانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵات لە نێوان دوو پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دابوو. پلینۆم وێڕای دەستنیشانکردنی‌ لاوازییەکان‌و کەموکووڕییەکان‌و ئەرکدار کردنی دەفتەری سیاسی‌و کۆمیسیۆنەکانی حیزب بۆ نەهێشتنیان، بە ڕێزو پێزانینەوە، هاوبەشیی دڵسۆزانەو بەرپرسانەی ئەندامانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵاتی هەم لە دەوڵەمەند کردنی باس‌و بیروراگۆڕینەوە نێوخۆییەکان، هەم لە جێبەجێکردنی ئەرکە پێسپێردراوەکان‌دا، هەڵسەنگاند. لەم بارەیەوە تێکۆشانی بەرچاوی ئەندامان‌و لایەنگرانی نهێنیی حیزب لە پاریزگەو ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی نێوان دوو پلینۆم‌داو هەر وەها خەمخۆری‌و هیممەت نواندنی کۆمیتەکان‌و ئەندامان‌و دڵسۆزانی حیزب لە وڵاتانی دەرەوە لە هاوکاری‌و پشتیوانیی حیزبی خۆیان لە ڕووی ماڵییەوە، ئەویش لە بارودۆخێک دا کە حیزب لەم بارەیەوە پێویستیی زۆری هەیە، بە شیاوی سەرنج و ڕێزلێگرتن زانران. هەر لەو کاتەش‌دا، لە سەر چەند خاڵ تەئکید کرایەوە. پێویستیی بەرنامەدانان بۆ ڕاکێشانی هاوکاریی ماڵیی دڵسۆزانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵات‌و زەروورەتی کار‌و خۆماندووکردنی زیاتر بە مەبەستی دەربازبوون لە تەنگەژەی ماڵی‌و دارایی حیزب‌و دابینکردنی پێویستییەکانی بەردەوامیی تێکۆشانی ئۆرگانەکان، یەک لەو خاڵانە بوو.
سێهەم خاڵی گرنگی دیکە، جەختکردنەوە لە سەر پابەندیی بەرپرسان، تێکۆشەران، ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزب بە گوتار‌و هەڵوێستی ڕەسمی‌و پەسندکراوی حیزبەکەیان لە راگەیەنەکان‌و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا‌و، ئەرکدارکردنیان بۆ دووریکردن لە هەر لێدوان‌و بیروڕادەربڕینێکی نەگونجاوو زیانبار چ بە نیسبەت یەکیەتیی سیاسی‌و تەشکیلاتیی نێوخۆیی حیزب، چ بە نیسبەت حیزب‌و رێکخراوە سیاسییەکانی دیکە، بوو.
پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە چوارچێوەی خەسارناسی‌و باس لە خاڵە بەهێزو لاوازەکانی کۆنگرەی شازدەیەمی حیزب‌دا، تەئکیدێکی تایبەتیشی لە سەر پێویستی بە هێزکردنی کولتووری حیزبی‌و کارکردن بە پڕەنسیپ‌و ڕێوشوێنە حیزبی‌و ئەساسنامەییەکان کردەوەو داواکار بوو دەفتەری سیاسی‌و ئۆرگانە پیوەندیدارەکان، بە پێکهێنانی کلاسی فێرکردن، بەستنی سمینار‌و کۆبوونەوەی تایبەت‌و رەخساندنی دەرفەتی‌ لەبار، بایەخی زیاتر بە پەروەردەو فێرکردنی ئوسوولی حیزبی لە ڕیزەکانی حیزب دا بدەن بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست‌دا بە شێوەیەکی ئاسایی‌و سروشتی بەرەوڕووی ئاڵوگۆڕەکانی نێوخۆیی حیزب، ببنەوە.
دواخاڵ لە دەستووری کاری پلینۆمی چوارەم، پڕکردنەوەی جێگایەکی بەتاڵ لە کۆمیتەی ناوەندی‌دا بوو. کۆمیتەی ناوەندی لە نێو ئەندامانی جێگری خۆی دا، یەکێکیانی بە دەنگی نهێنی بە ئەندامی ئەسلی هەڵبژارد.
بەم جۆرە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە ماوەی دوو ڕۆژ کارو دانیشتنی پڕ لە باسی زیندوودا، کارو ئەرکە پێسپێردراوەکانی خۆی جێبەجێ کرد. دەفتەری سیاسی هیوادارە ئاکامی باسەکان‌و، کۆی بڕیار‌و راسپاردە‌و ڕێنوێنییەکانی ئەم پلینۆمە، هاندەر‌و یارمەتیدەری سەرجەم ڕێکخراوەکان‌و ئۆرگانەکانی حیزب بێ بۆ کارو تێکۆشانی زیاترو ڕێکوپێکتر. بۆ تێکڕای تێکۆشەران‌و هاوڕێیانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵاتیش، شێلگیرتربوون‌و سەرکەوتن لە جێبەجێکردنی ئەرکی حیزبی‌و تێکۆشانی نەتەوەیی‌و ئازادیخوازییان، بە ئاوات دەخوازێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
27ی ڕەزبەری 13951
18-10-2016
8-10-2016
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
🎥 ئالبومەکان
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-10-2016
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-10-2016
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 18 2016 11:26PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 7 2017 11:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,045 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020
  🗓️ 14-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
سەلاح رەنجدەر
نوسەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح ئیسماعیل ناسراو بە سەلاح رەنجدەر
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە بوو، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گەیشتەکاروانی سەروەری ئەو جگەلەوەی لەگۆڤارەکانی(رێبەری پێشمەرگە) شوێن دەستی دیار و.. سەرنووسەری (رای ئازاد)و نووسەرێکی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێ بوو کتێبخانەی کوردیش بە کتێبەکانی ئاوەدانتر بوو:
1 کتیبی (بازنەی ئاگر) تۆمارێکی شەڕە گەوره و کاریگەرەکانی کەرکوک و گەرمیان لە شۆرشی نوێدا.
2 فەرهەنگی مەشخەڵان.
3 نەمری و نەبەزین.
4 پێداویستیەکانی بەرپەرچدانەوە.
5 می
سەلاح رەنجدەر
فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا ساڵی 1972 لەزانکۆی ڤیەننا مێژوو و زمان و فەلسەفە و دەروونناسی خوێندوە، هەروەها دکتۆرای لە فەلسەفەدا بە دەستهێناوە. لە دوای خوێندن چووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و بووەتە دیپلۆماتی وڵاتەکەی. لە دوای کاری دیپلۆماتی لە ساڵی 1985 دا بووەتە ڕۆژنامەوان و مێژووناس و نووسەر و چاودێرێکی ڕامیاری سەربەخۆ. هەروەها پە
فەردیناند هەنەربیشلەر

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,484 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574