- وتەبێژی پڕۆسەکانی ڕزگارکردنی نەینەوا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لەدوو میحوەرەوە "لەشەڕێکی سەختدان" لەگەڵ داعش و ئامانجی ئەمڕۆیان گەیشتنە بە ناوچەیەک کە 20 کیلۆمەتر لەشاری موسڵەوە دوورە، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی ئه و شارەدا کە لەدوێنێ وە دەستیپێکردووە.
- ئەفسەرێکی تیمی هەندەسەی پوچەڵکردنەوەی مین لەهێزی زێرەڤانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری خازر، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە شەهیدبوو، هەر ئەمڕۆ لەهەمان میحوەر دوو ئەفسەری دیکە شەهیدبوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表