🏠 בית
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
📝 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە | קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!
👁️‍🗨️

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی...
لەدۆخێکی سەختی کراوە بەڕووی ئەگەری سیاسی جۆراوجۆری جیهانی، ئیقلیمی، عیراقی‌و کوردستانیدا، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، کۆبۆوە. لەکۆبونەوەکەدا، پێشهاتە نێودەوڵەتی‌و ئیقلیمی‌و ناوخۆییەکانی عیراق‌و کوردستان، وەکو دەروازەی هەڵسەنگاندنی رووداوەکان، گفتوگۆیەکی هەمەلایەنەیان لەسەرکراو سەرەنجام، کۆبوونەوە گەیشتە ئەو بۆچوونەی کە:
سیاسەتی نێودەوڵەتی دەوڵەتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، سەبارەت بەکێشە ئابوریی‌و سیاسییەکانی جیهان، ناکۆکی قوڵ لەنێویاندا هەیە؛ ناکۆکییەکانیش لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی لەسەر سوریاو عیراق، هەروەها سەبارەت بەوڵاتانی تری ناوچەکە، گەیشتۆتە رۆخی دۆخی مەترسیداری عەسکەریی‌و سازشی سیاسی. کە سەرەنجامەکەی ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەکرێن، قوربانییەکی بێڕادەی خەڵکی ناوچەکەو داڕمانی ئابوریی‌و، دەیان ملیۆن ئاوارەو، وێران کردنی شارو دێهاتی زۆرێک لەوڵاتانی ناوچەکەیە. دۆخێکی سیاسی‌و ناکۆکی بەرژەوەندی ستراتیژی ئاوها، بێگومان، سەبارەت بەچارەنوسی نەتەوەی کوردو گەلانی بێبەشکراو لەمافی دیموکراسی ناوچەکەو لەبەشەکانی کوردستاندا، مایەی مەترسییە. بەتایبەتی، هێشتا لەکۆنگرە نێودەوڵەتییەکان‌و دانوستانە نیشتمانییەکاندا، دەستەبەری بەدیهێنانی مافەکانی کوردو گەلانی دیکە، لەئارادا نییە. باکورو رۆژئاوای کوردستان، نمونەی دیارن لەم بارەوە.
هەر لەمکاتەدا، کاتێک، هەڵوێستە لەسەر دۆخی لێکترازاوی ناوخۆی هێزە کوردستانییەکانی بەشەکانی کوردستان‌و کێشە چارەسەر نەکراوەکانی پەرلەمان‌و حکومەت‌و قەیرانی ئابوری هەرێمی کوردستان دەکرێ، مەترسییەکان، لەم هەلومەرجەدا زیاتر ترس دەخاتە سەر ئاسۆی هاوکێشەو روداوەکان. بۆیە، ئەرکی بە پەلەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ئەوەیە، کە:
یەکەم: دوا توانا بخرێتە کار لەگەڵ دەوڵەتانی جیهان‌و ناوچەکە، بۆ دەستەبەرکردنی مافە دیموکراسییەکانی نەتەوەکەمان، لەکاتی مۆرکردنی هەر رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی‌و ئیقلیمی.
دووەم: لەهەموو بەشێکی کوردستاندا، دیالۆگی بەرپرسانە لەنێوان هێزە کوردستانییەکان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەلایەک‌و لایەکی دیکەشەوە، بۆ رێککەوتنی سیاسی هێزە کوردستانییەکان‌و هێزە دیموکرات‌و نیشتمانییەکانی وڵاتانی ناوچەکە، لەسەر ئامانجە هاوبەشەکان، ئەنجام بدرێ.
لەسەر دۆخی عیراق؛ کۆبوونەوە، لەکاتێکدا ئومێدەوارە بەکەمترین زیانی پێشمەرگەو سوپای عیراق، موسڵ‌و حەویجەو ناوچەکانی تر ئازاد بکرێ، لەهەمانکاتدا، بەپێویستیزانی بەشداری هێزی پێشمەرگە لەم شەڕە چارەنوسسازانەدا، بەپێی بەرنامەیەکی سیاسی‌و ئیداریی‌و خزمەتگوزاری دوای رزگارکردنی ناوچەکان، دوور لەهەر چەشنە فشارێکی نابەجێ بەرامبەر دانیشتوانی رەسەنی ناوچەکان بێ. بەتایبەتی ئەگەری قوڵکردنی کێشەی نێوان شیعەو سوننە، لەئارادایە! هەروەها مەترسی پێشێلکاری زیاتر بەرامبەر مەسیحی‌و ئێزدی‌و شەبەک‌و تورکمان، نادیدە ناگیرێ.
هەلومەرجێکی گونجاویشە، دوای سەردانی وەفدی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی بەڕێز مەسعود بارزانی بۆ بەغداد، وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم، بەپرۆژەی نوێی دانوستاندن، بگەنە بەغدادو گفتوگۆیەکی بەرپرسانە لەهەرێم‌و بەغداد بۆ چارەسەری راستەقینەی کێشەکان بکرێ. لەپێشەوەدا چارەسەری بودجەو موچە، ئینجا کەیسی نەوت‌و گاز. بەمەرجێ مافی ئابوری گەلەکەمان، بهێنرێتەدی.
پەیوەست بەم کەیسە، کۆبوونەوە، بۆ زانینیی سەرجەم راستییەکان لەسەر قەیرانی دارایی‌و نەوت‌و داهات‌و سەرفەکەی.. هەروەها بۆ ساغکردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانەی لەسەر هەناردەکردنی کاروانی تەنکەری نەوتی کەرکوک‌و پاڵاوگەکانی دیکە، بۆ بەغداد، تورکیاو ئێران‌و هەر داهاتێکی ناشەرعی (ئەگەر لەئارادابێ)، لیژنەی پێکهێنراوی پێشوی یەکێتیی راسپێردرا، دوا توانای خۆی لەم بارەیەوە بخاتەکار، بۆ ئەوەی راستییەکان‌و پڕوپاگەندەکان، یەکاڵا بکرێنەوە‌و رای گشتیش لەسەر وردەکارییەکان، ئاگادار بکرێت.
جەماوەری دڵسۆزی کوردستان!
سەرکردایەتی یەکێتیی، لەکۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوە، کە هێزی پێشمەرگەو قوربانییەکانی بونەتە مایەی شانازی گەورەی نەتەوەی کوردو ئازادیخواز‌و پشتیوانەکانمان. هاوکاری عەسکەری لەلایەن وڵاتە دۆستەکانی هاوپەیمانی ستراتیژی دژی داعش‌و پشتیوانانی ناوچەکەش، بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستە رەشەکوژو ئەقڵ کوژەکان، بەڵگەی بەردەوامی دۆستایەتی گەلەکەمان‌و حکومەتی هەرێم‌و هێزی پێشمەرگەن، بەڵام لەهەمانکاتدا، کارا نەکردنەوەی پەرلەمان‌و چارەسەرنەکردنی کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان‌و تەنگوچەڵەمەکانی حکومەت؛ بەتایبەتی ئەنجامنەدانی گۆڕانکاری ریشەیی لەسیستەمی حوکمڕانی‌و ریشەکێش نەکردنی گەندەڵی‌و کۆتایی نەهێنان بەمشەخۆریی‌و چارەسەر نەکردنی ئاستەنگی موچەی فەرمانبەران‌و کرێکاران..تاد، ئەمانە تێکڕا، دۆستانیشمانی وەکو گەلەکەمان نیگەران کردووە. بۆیە، سەرەڕای هەندێک چاکسازیی لەکاروباری حکومەت‌و بڕینی موچەی بندیوارو کەمکردنەوەی مەسرەفی حکومەت، پەسەندکردنی پرۆژەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بانکی‌و هەوڵەکانی چاکسازی؛ هێشتا، قەیرانی ئابوریی‌و سیاسی‌و سیستەمی حوکمڕانی بەردەوامە: بودجەو موچە دابین نەکراوە؛ گۆڕانکاری لەسیستەمی حوکمڕانی زۆری ماوە؛ سیستەمی بانکی‌و لەبانکەکاندا هەڵگرتنی پاشکەوتی خەڵک، زۆر لاوازە. تەنانەت هۆیە راستەقینەکانی قەیرانی داراییش، جگە لەزۆرو زەبەندی موچەخۆر، کە زیانەکەی زەقە، بەڵام هۆکارە کەڵەکەکراوەکانی کابینەکانی پێشووش لەم قەیرانەو لەم گەندەڵی‌و مشەخۆرییە، هێشتا لای رای گشتی، تەنانەت لای پسپۆرانی دارایش، نادیارن. کە بەداخەوە، رای گشتی، تەنها حکومەتی ئێستای خستۆتە ژێر باری کێشەکان!!
یەکێتی، وەکو هەمیشە، چ لەڕێگەی نوێنەرەکانی لەحکومەتداو چ لەڕێی سەنگی سیاسی خۆیەوە، لەلایەکەوە ئەوپەڕی پەرۆشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەو تەنگوچەڵەمەکان‌و پشتیوانی خەباتی پیشەیی- مەدەنیانەی خەڵکە. لەهەمانکاتیشدا، پەرۆشە حکومەتی کوردستان، بەرنامەیەکی چاکسازیی هاوچەرخی، لەم قۆناغەدا هەبێ‌و سەرکەوتووش بێ‌و بۆ سەرکەوتنیشی، لەبەر هیچ فشارێکی لاوەکی، سیاسەتی مێژوویی یەکێتیی لەراپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی‌و دیموکراسییەکانی بەرامبەر خەڵک‌و نیشتمان، ناداتە دەست قەدەری هەڵچون‌و داچوون. یان لەکاتی قەیران‌و کێشەدا، لەبەرپرسیارێتی دوور بکەوێتەوە. یەکێتیی‌و یەکێتییەکان، لەکاتی تەنگانەو تەنگوچەڵەمەدا، سەنگەر‌و مەیدان چۆڵ ناکەن.
لەم بارەیەوە، سیاسەتی یەکێتیی لەپارێزگاکانی هەرێم، تایبەت لەسلێمانی‌و پایتەختی کوردستان، ئینجا لە کەرکوک، خانەقین، شەنگال‌و باقی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، هەمیشە رون بووەو لێکدانەوەی پڕ لەکاردانەوەی ئەملاوئەولا، بەرامبەر سیاسەتی یەکێتی، پڕوپاگەندەی کاتییەو هیچی دیکە.
هەڤاڵانی یەکێتیی!
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە، کە بەوپەڕی هەست بە بەرپرسیارێتی لەناو هەڤاڵاندا باسکرا، کێشەکانی ناو یەکێتییە. دوور لەوەی بچینە ناو وردەکاری دەسەڵاتەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، کە لەم بارەوە دەقی دەسەڵاتەکان‌و ماوەی جێبەجێکردنیان رۆشنە، کۆبونەوە جەختیکردەوە، کە:
دەرگای دیالۆگی هەڤاڵانە، بۆ چارەسەری کێشەی هەڤاڵانمان، کراوەیە. بەدڵنیاییەوە، چی توانامان مابێ، دەیخەینەکار بۆ کۆتاییهێنانی کێشەکان‌و بوژاندنەوەی متمانەو خستنەوەگەڕی پۆست‌و ئۆرگانەکان. لەبەڕێز جێگری سکرتێری گشتییەوە، تا هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی‌و سەرکردایەتی‌و ئۆرگانەکانی دیکە.
لەبەر بەرژەوەندی یەکێتیش، بڕیاردرا، تەنانەت وەڵامی سەرجەم ئاخاوتن‌و رونکردنەوەو رەخنەکانیش لەمەڕ کێشە ناوخۆییەکان‌و چۆنییەتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی‌و سەرکردایەتی، نەدرێتەوە.
بڕگەی بەستنی کۆنگرەش، کە هەستیارەو گەلێ کاتی بەسەرچووە، دیسان دواخرا بۆ دوای سەرەنجامی هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی هەڤاڵانی ناو یەکێتیی.
لەکۆتاییشدا.. کۆبوونەوە بڕیاریدا، لەمەودوا، مانگی (3)جار کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەنجامبدرێ. لەکاتی خۆشیدا، دوو مانگ جارێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە. کۆبوونەوەی ئاییندەی سەرکردایەتیش، لەدوای هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان، کە ئومێدەوارین لەم بارەوە سەرکەوتووبین، لەهەفتەیەک بۆ دوو هەفتەی تر، بڕیاردرا بە سەرپەرشتی بەڕێز جێگری سکرتێری گشتی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ، ئەنجامبدرێ.
بۆ ئەوەی کۆبونەوەکانیش، لەڕاپەڕاندنی ئەرکە حزبییەکانیاندا سەرکەوتووبن، بڕیارە، ئۆرگانەکانی یەکێتیی کارابکرێنەوە، سەرپەرشتی بکرێن، چالاکی بنوێنن. دوا تواناش بۆ چارەسەری کێشەی دارایی هەڤاڵ‌و ئۆرگانەکانی یەکێتیی، بەپێی پرۆژەیەکی نوێ، بخرێتە کار.
ئیتر بۆ پێشەوە بەرەو
-پاراستنی یەکێتیی ناو یەکێتیی
-چارەسەرکردنی کێشەی بودجەو موچەی کوردستان‌و خەڵک
-تێکشکاندنی داعش.. لەڕوی عەسکەریی‌و کۆمەڵایەتییەوە
-خۆ سازدان بۆ چوارەمین کۆنگرە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
15-10-2016

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 פריטים המקושרים: 1
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️15-10-2016
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 15-10-2016
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
99%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Oct 15 2016 9:07PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (هاوڕێ باخەوان) על: Oct 15 2016 9:08PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 5,380

📚 Attached files - Version
סוג Version 💾📖🕒📅 👫 שם עורך
📷 קובץ תמונה 1.0.123 KB Oct 15 2016 9:07PMهاوڕێ باخەوان
📚 הספרייה
  📖 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  📖 סיפורה המופלא של הרבני...
  📖 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021
  🗓️ 11-01-2021
  🗓️ 10-01-2021


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 380,011
תמונות 61,327
ספרים 11,523
קבצים הקשורים 48,112
📼 Video 182
🗄 מקורות 15,832
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 0,156 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574