15-10-2016
- 25 شوێنی سەر بە ناوەند و ناوچەکانی سەر بە پارێزگای هەکاری لە 15-10-2016 تا 29-11-2016 بەناوچەی ئەمنی تایبەت راگەیەنراو هاتوچۆ تێیاندا قەدەغەکرا.
- رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند تورکیا ئامادەیە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێکەوە شەڕی داعش لە موسڵ بکەن، وتیشی با کەس چیتر باسی بنکەی باشیک نەکات، چونکە باشیک لە هەمانکاتدا زامنی پاراستنی تورکیایە لەبەرامبەر هەر هێرشێکی تیرۆریستی.
- چەند یەکەیەکی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەره و موسڵ جوڵەی پێکراوە و بەپێی قسەی بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش، هێزی تریش ئامادەیە و ڕەوانەی موسڵی دەکەن.
- شەوی رابردوو لە گوندی سۆمابرادۆستی، سەر بە شاری ورمێ-ی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پۆلیسی سەر سنووری رژێمی ئێران و گیانی لەدەستدا. بە پێی راپۆرتی رێکخراوی پارێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵەبەرە ناوی حەسەن ئەمینی-یە و تەمەنی 20 ساڵە، کە بەهۆی نەبوونی کار و داهات و بۆ بەڕێوەچوونی خۆی و خێزانەکەی روو کردبووە کاری مەترسیداری کۆڵبەری.
- لە شاری هەولێر بە دەستپێشخەری رێکخراوی ئاشتی و ئازادی، یەکەمین کۆبونەوەی ئامادەکاری دامەزراندنی کۆربەندی کۆمەڵایەتی کوردستان بەڕێوەچوو.
- ئەنجومەنی گشتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- رژاک، لە ناو بینای ریخراوەکەیان لە کەرکوک بەیاننامەیەکیان خوێندەوە دەربارەی شەڕی موسڵ و هەبوونی سوپای تورکیا لە باشوری کوردستان و عێراقدا و تێیدا هاتبوو، تورکیا لە ریگای کلتورو سەربازیەوە باشوری کوردستانی کردوەتە ژێر هەژموونی خۆی.
- بە دروشمی لە بیرت ناکەین جیهاد دڵپاک، لە باخچەی قەڵای شاری کەرکوک سێیەمین ڤیستڤاڵی شانۆی سەر شەقام دەستیپێکرد.
- لە ئەنجامی سووتاندنی تایە و نەوتی خاو لەنێو خەندەقەکانی دەوروبەری موسڵ لەلایەن داعش، بارستەیەکی مەزنی دوکەڵی رەش تەواوی ئاسمانی شاری هەولێر و دەوروبەری داگرتووە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان