جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان،تێکۆشەرانی ڕێبازی یەکێتی و جەنابی مامجەلال،
بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەبێ بە سەرپەرشتی بەڕێز سکرتێری گشتی بێت، ئێستاش بە هۆی نەخۆشی جەنابی مامجەلالەوە، دەبێ بە سەرپەرشتی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی بێت.
بۆیە داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە بێ ئاگاداری و ئامادەبوونی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی نادروستە و پێچەوانەوەی پەیڕەوی ناوخۆیە، هەروەها مایەی ڕاگەیاندنی لەتکردنی یەکێتیە، و بێگومان بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە کۆبونەوانەن، بە تایبەتیش کە ئێستا هەوڵێکی دڵسۆزانە لە ئارادایە بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی.
سکرتێری ڕوژنامەوانی
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی ی ن ک
13-10-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,679 kertaa