07-10-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- حکومەتی عیراق داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیکگرتووەکان کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی بوونی سەربازی تورکیا لەسەر خاکی عیراق.
- ناڕەزاییەکان لە شارۆچکەی مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی کەمتەرخەمی بەرپرسان و تێکدانی رێگەی مەریوان سنە، بەهۆی ئەو تانکەرە نەوتانەی لە هەرێمی کوردستانەوە و بە مەریواندا دەڕۆن بۆ ئێران بەردەوامە و بە پێی پەیجی فەرمی خۆپیشاندەرانیش 13 کەس دەستبەسەر کراون.
- ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا لە جۆری ئێف 16 لە ناوچەی چیای قەندیل لە باشوری کوردستان کەوتەخوارەوە.
- تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، یەکەمین کۆنفرانسی خۆی لە شارەزوور دەستپێکرد.
- گروپی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی شاری ئیستەنبوڵی راگەیاند کە رۆژی پێنجشەممە لە نزێک بنکەیەکی پۆلیس روویدا. بەهۆی تەقینەوەکەوە لانیکەم 10 کەس برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەخت بوو.
- لە کەرکوک هێزەکانی پێشمەرگە بەچەکی قورس گردبونەوەیەکی چەکدارانی داعش دەکاتە ئامانج، فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگەش رایدەگەینێت" داعش کوژراو و بریندار هەیە".
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان