پۆلیسی سۆران: خۆکوشتن زیادی کردوە
📊 סטטיסטיקה וסקרים
رۆژنیوز - زاهیر ئیبراهیم
پۆلیسی سۆران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە رێژەی خۆکوشتن لە سنورەکەیان زیادی کردوە و بەپێی ئامارێک، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا 10 کەس خۆیان کوشتووە، کە چواریان ژن و شەشیان پیاو بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سۆران، سەربە پارێزگای هەولێر، نەقیب هاوار ئەرگۆشی، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چەند ئامارێکی راگەیاند.
هاوار ئەرگۆشی، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: لە مانگی 9ی ئەم ساڵ 12 حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراون، لەلایەن کەسێکەوە هەشت حاڵەتی دزیکردنی ئەنجام دراوە، هەروەها چوار دزی تریش لەلایەن چوار نەوجاوانەوە کراوە، دزیەکانیش جۆراوجۆرن وەک پارە و لاپتۆپ و پێداویستی ماڵ.
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران وتیشی: "باندێک دەستگیر کراوە کە چواریان ئەندامی یەک خێزانن و بە رەچەلەک عەرەبن و دانیشتووی سۆرانن، هەڵساون بە ساختەکردنی زێڕ، کە زیاتر لە 200 مسقالیان بە زێڕینگەران فرۆشتووە، لە باندەکەدا ئافرەتیش هەیە و لە چوار دادگاش داوای ئه و باندە کراوە."
هەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەدا ئەرگۆشی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەمساڵ لە سنوری دەڤەری سۆران حاڵەتی خۆکوشتن زیادی کردووە، بە جۆرێک لە شەش مانگی رابردوودا 10 کەس خۆیان کوشتووە، لەوانەش چواریان ژن و شەش کەسی تریش پیاو بوون.
جێگای باسە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە تا دێت لە باشوری کوردستان تاوان و دزیکردن رووی لە زیادبوون دەکات، لە سنوری شاروچکەی سۆرانیش لەماوەی ئەم ساڵدا، پۆلیسی سۆران سێ جار بە فەرمی دەستگیرکردنی باندی لەشفرۆشی و دزی و ساختەکردنی راگەیاندووە.
04-10-2016
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!