ناوەندی بڕیار یەکێتی راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە تیایدا جەختدەکاتەوە لەوەی بەهەنکاوی ئەنجامدانی کۆبوون
📝 מסמכי מפלגות כורדיות
راگەیەندراوێک لەوتەبیژی ناوەندی بڕیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە
هەڤاڵانی یەکێتی
پیشمەرگە قارەمانەکان
چاوەڕوان نەدەکرا لەم دۆخە هەستیارەی ناوخۆی یەکێتییدا، هەوڵی ئەوە بدرێت کۆبونەوە بەناوی مەکتەبی سیاسی بەبێ ئامادەبونی جێگرانی سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لەهەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی ئەنجامبدرێت، کەببێتە هۆکارێک بۆ زیاتر لەیەکترازان و پەرتەوازەکردنی ریزەکانی یەکێتی.
کەچی بەداخەوە بەدەر لەچاوەڕوانی جەماوەری یەکێتی و بێگوێدانە پرەنسیپ و بنەمای کارکردنی حزبیانە، بگرە بەپێشلکردنی پەیڕەوی ناوخۆش پەنایان بۆ کۆبونەوەیەکی ناوەختی بەناو مەکتەبی سیاسی برد.
جەماوەری سەربەرزی یەکێتی
کەسوکاری شەهیدان، پیشمەرگەو ریکخستنە دێرینەکان، زیندانیانی سیاسی، رێکخستنەکانی دەرەوە
ئایا راستە ئیرادەیەکی خۆسەپێن، بێ رەچاوکردنی بنەما دەستوریەکانی یەکێتی و بۆ مەبەستی پەردەپۆشکردنی کێشە ناوخۆیەکان و نواندنی خەمساردی سەبارەت بەکێشە سەختەکانی کوردستان، کۆبونەوەیەکی بڕیار پێنەدراو ئەنجامبدەن و دور لەهەر بەرپرسیارێتیەک، یەکێتیەکەتان، حزبی شەهیدان و چەپکە گوڵەکەی جەنابی مام جەلال بەرەو دوو لەتبونی مسۆگەر تاوبدەن و بگرە زیاتر یەکێتیەکەمان بگلێننە سیاسەتە هەڵەکانی رابردو کە قەیران لەدوای قەیران و بڕینی مووچەو بارقورسی بژێوی هاوڵاتیانی لێ کۆتۆتەوە.
بۆیە لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە کەئێوە بەم هەنگاوە تاکلایەنە دەتانەوێت یەکێتی بەرەو پەراوێزخستن و پەرتەوازەیی زیاتر ببەن. خۆتان لەچارەسەری راستەقینەی کێشەکان بدزنەوە، کەخواستی هەموو یەکێتیەکانە و دەرگاکانی گفتوگۆو رێکەوتن دابخەن.
وتەبیژی ناوەندی بریاری یەکیتی نیشتمانی کوردستان
04-10-2016
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!