کەرکوک: لەکۆگایەکدا دەست بەسەر 10 تەن دەرمانی ماوەبەسەرچوودا دەگیرێت
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی یەکەم، کۆگایەکی دەرمانی تەندروستی دەستی بەسەرداگیرا، ئاسایشی کەرکوکیش رایدەگەیەنێت "لەکۆگاکەدا 10 تەن دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە".
نەقیب فەرهاد حەمە عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک، تایبەت بە دواڕۆژی راگەیاند "لەگەڕەکی ئەڵماس هێزەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر کۆگایەکی دەرماندا گرتوە کە بڕی 10 تەن دەرمانی ماوە بەسەرچووی تەندروستی تێدایە و بەسەر دەرمانخانەکانی شارەکەدا ساغیکردوەتەوە".
وتیشی "ئەو کۆگایەی دەستی بەسەردا گیراوە یەکێکە لە کۆگا سەرەکیەکانی کەرکوک کە دەرمان لەشاری بەغداوە دەهێنێت".
راشیگەیاند "خاوەن کۆگاکە کوردە و لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە و لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەگەڵیدا".
ئەو ئەفسەرەی ئاسایش ئاماژەی بەوەدا "2 تەن دەرزی دوپشکی ماوە بەسەرچوی تێدایە کە لەهیچ نەخۆشخانەیەکی کەرکوکدا دەستناکەوێت و دەیویست لەدەرمانخانەکاندا ساغیبکاتەوە".
- 04-10-2016