کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,731
 شؤمارە عەسگەل  106,208
 کتاووەل 19,175
فایل های مرتبط 96,618
Video 1,329
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
کارە دەستییەکانی هەورامان مەترسی لەناوچونیان لەسەرە
ڕزگ(دەسە):  آمار و گەپ آزمایی | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کارە دەستییەکانی هەورامان مەترسی لەناوچونیان لەسەرە
 آمار و گەپ آزمایی

کارە دەستییەکانی هەورامان مەترسی لەناوچونیان لەسەرە
 آمار و گەپ آزمایی

رۆژنیوز – هاوکار و جیهاد
ناوچەی هەورامان کە بە دەستڕەنگینی دانیشتوانەکەی و جوانی سروشتەکەی بەناوبانگە، لە ئێستادا ئەو پیشە دەستیانە ڕویان لەکەمبوونەوە کردووە و هەندێکیشیان مەترسی لەناوچونیان لەسەرە، گەشتیارانیش کردنەوەی مۆزەخانەیەک بۆ نمایشکردنی ئیشە دەستیەکان بەگرنگ دزانن.
گرنگترین ئەو ئیشە دەستیانە کە لەڕابردوو ئێستاشدا لە ناوچەی هەورامان ئەنجامدراون بریتین لە درووستکردن و چنینی کڵاش و شاڵ و فەرەنجی و بەرهەم هێنانی چەند بەرهەمێکی وەک ڕووبەهەنارو شەربەتی مێوژو دۆشاوی توو، هەروەها چەندین کار و پیشە و بەرهەمیتر.
سەرهەنگ عوسمان، خاوەنی یەکێک لە دووکانە کلتوریەکانی شارەدێی بیارەی ناوچەی هەورامان، بۆ ڕۆژنیوز باسی لەوەکرد، خەڵکی ناوچەی هەورمان بەشێوەیەکی گشتی بەوە بەناوبانگ بوون کە زۆربەی پێداویستی و ئیشەکانی ڕۆژانەی خۆیان بە دەستی خۆیان بەرهەمەیان هێناوەو سودیان لەبەرهەمی بازاڕەکان وەنەگرتووە.
سەرهەنگ وتی:"لە ئێستادا بەهۆی چەند هۆکارێکی جیاواز کە گرنگترینیان کۆچکردنی هەورامیەکانە لە گوندەکانەوە بۆشارەکان، بوەتە هۆی ئەوەی کە هەورامیەکانیش تا ڕادەیەک وازیان لە کارو پیشە دەستیەکانی خۆیان هێناوە، بەجۆرێک کە زۆربەی ئەو کەسەرەستەو ئیشە دەستیانەی لە دوکانەکەی مندا هەن و دەبینرێن لە هەورامانی ڕۆژهەڵات دوستکراون و ئێمەش هاوردەیان دەکەین".
وتیشی:"هێنان و خستەرووی ئەم کەرەستە کەلەپوری و ئیشە دەستیانە کاریگەریەکی ڕاستەوخۆیان هەبووە لە ڕاکێشانی ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیار بۆناوچەی هەورمان، بەتایبەتی ئەو گەشتیارانەی کە لەشارەکانی سلێمانی و هەولێر و شار و شارۆچکەکانی ناوخۆوە دێنە ناوچەکە کەرەستەو شمەکە خۆماڵیەکان دەکڕن، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا سەنتەرێک یاخود مۆزەخانەیەکی تایبەت لەناوچەکەدا بونی نیە کە ببێتە هۆی پاراستن و لە ناو نەچونی ئەو کەرەستانەی کە لە ڕابردودا لەلایەن کەسانی شارەزاوە دروستکراون، هەر ئەوەش وایکردووە کە هەندێک ئیشی دەستی کە لەڕابردودا دروستکراون لەناوبچن و نەوەی نوێ‌ نەزانن چۆن دروستدەکرێت".
ئەوەشی وت:"ئێمە شانبەشانی خستەڕووی شمەکە کەلەپوریەکان و ئیشە دەستیەکان لەهەمان کاتدا ئەو خۆراک و بەرهەمانەشمان خستوەتەڕوو کە خۆماڵین و لەکارگەکان بەرهەم ناهێنرێن، وەک ڕوبەهەنارو گوێزی هەورامان و هەنگوینی شاخ و دۆشاو و مرەبای میوە جیاوازەکان، ئەوەش وایکردووە کە بازاڕی شارۆچکەی بیارە قەرەباڵغیەکی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت".
هەروەها، هاوکار حەمە برایم، وەک گەشتیارێک کە لە شاری سلێمانییەوە هاتبویە شارەدێی بیارە بۆ ڕۆژنیوز قسەیکردو وتی:"هەبونی شمەک و کەرەستە کەلەپوریەکان لەهەر جێگایەکی هەرێمی کوردستان گرنگی و تایبەتمەنی خۆی هەیە، هەر لەو چوارچێوەیشدا ناوچەی هەورامان تایبەتمەندی خۆی هەیە و بە کەرەستەو شمەکی خۆماڵی بەناوبانگە، ئەمەش وای لە گەشتیاران کردووە کە ئەگەر بۆجارێکیش بێت ڕوو لەم ناوچەیە بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە لە ئێستادا لە ناوماڵەکاندا شتە کەلتوریەکان زۆر بەکەمی بەدی دەکرێن، بۆیە هەبونی چەند دوکان و شوێنێکی تایبەت بەم شمەکە کەلەپوریانە هۆکارێکی باش دەبن بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی کەلتورو کەلەپوری کوردەواری، جێگەی خۆشیەتی کە لایەنی پەیوەندیداریش زیاتر هانی خەڵکی ناوچەکەو ئەم دوکاندارانەش بدات کە کەرەستەو شمەکی کەلەپوری زیاتر بخەنە بازاڕەوەو لەهەمان کاتیشدا هانی هاوڵاتیان بدرێت کە ئەو کەرەستە خۆماڵیانە بەرکار بهێنن.
هاوکار وتی:"زۆر کەرەستەو پێداویستی هەن کە ئیشی دەستین و بەشێکن لە کەلەپوری کوردەواری، بەڵام خەریکە لەناودەچن و بنویان نامێنێت، بۆیە جێگەی خۆیەتی کە وەزارەتی ڕۆشنبیری بیر لە دروستکردنی مۆزەخانەیەک بکاتەوە بۆ پاراستنی ئەو شمەک و کەرستانەی کە مەترسی لەناوچونیان لەسەرە، چونکە مەرج نیە هەموو کاتێک تەنها گەشتیاری ناوخۆی سەردانی ناوچکە بکەن، بەڵکوو ئەو گەشتیارە بیانیانەشی کە دێنە ناوچەکە بەچاوی خۆیان ئەو کەرەستانە ببینن کە خەڵکی ناوچەکە بەدەستی خۆیان دروستیان کردووە".
یەکێکی تر لە خاوەن دوکانە کەلەپوریەکانی ناوچەی هەورمان بەناوی جیهاد تاهیر، بە ڕۆژنیوزی وت:"بەداخەوە بەردەوامی قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر بازاڕی ئێمەش کردووە، بە جۆرێک بە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو فرۆشتنی کەرەستەو شمەکە کەلەپوریەکان کەمی کردووە، ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی کە ئێمەی خاوەن دوکانە کەلەپوریەکانیش نەتوانین ڕێژیەکی زۆر ئەو شمەکانە بهێنین بیخەینە بازاڕەوە".
وتیشی:"هەبوونی شمەکە کەلتوری و ئیشە دەستیەکان کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی هەبووە کە ژمارەیەکی زیاتر گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی ڕوو لەناوچەکە بکەن، بەڵام ئەوەی بوەتە گرفت لەناوچەیەکی گرنگ و بەرفراوانی وەک هەوراماندا تا ئێستا لایەنە پەیوەندیارەکان و حکومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە کارێکی وەها بکەن کە زیاتر ناوچەکە بە هاوڵاتیان و گەشتیاران بناسێنن".
ئەو خاوەن دوکانە کەلەپوریەی هەورامان ئەوەشی وت:"زۆربەی ئەو کەرەستەو شتومەکە کەلەپوریانەی کە لەدوکان و بازاڕەکانی ناوچەکەدا هەن و دەبینرێن زۆربەی لە هەورامانی ڕۆژهەڵات دروستدەکرێن و ئێمەش هاوردەی باشوریان دەکەین، لەکاتێکدا لە ڕبردوودا لەم ناوچەیەی ئێمەش هەمان ئەو کەرەستەو شمەکانە دروست دەکران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی بێ‌ پلانی حکومەت کە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی کردە مووچەخۆر وازیان لە پیشە دەستیەکان هێناو هەندێک پیشەش مەترسی لەناوچونیان لەسەرە، بە تایبەت دروستکردنی شاڵ و کڵاش، چونکە پێویستی بە وەستای شارەزاو پسپۆڕو بە ئەزموون هەیە ئەو وەستایانەش لە هەورامانی باشوور کەم بوەنەتەوە".
03-10-2016
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 7,359 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز -
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 جاگەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 03-10-2016 (8 سال)
شهرها: هلبچە
نوع آمار: اقتصاد
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 91%
91%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 03-10-2016 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا03-10-2016 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 7,359 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,731
 شؤمارە عەسگەل  106,208
 کتاووەل 19,175
فایل های مرتبط 96,618
Video 1,329
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.547 ثانیه(اێس)