03-10-2016
- بۆمبێکی چێنراو بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تورکیا تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکە بریندار بوو. تەقینەوەکە لە نزیک گوندی کامیشلی ناوچەی داغلیجا سەر بە ناوچەی گەڤەر لە هەکاری روویداوە، بەپێی پێگەی حورییەتی تورکی.
- کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەقەزای چەمچەماڵ گردبوونەوە دژی دواکەوتنی موچەکانیان.
- بۆجارێکیتر خاوەنی نانەواخانە و سەمونخانەکانی شاری هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوادەکەن سوتەمەنی پێویستیان بۆ دابین بکرێت.
- دوای ئەوەی دوێنێ کۆمپانیای فەڕەنسی یوتەلسات، لەسەر داواکاری دەوڵەتی تورکیا داوای راگیرانی پەخشی کەناڵی تەلەڤزیۆنی مەد نوچەی کردبوو، پەخشی کەناڵی مەدنوچە ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 راگیرا.
- کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - وارماوا ئەمبوڵانسێکی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی دەربەندیخان لە کاتی گواستنەوەی نەخۆش بۆ فریاکەوتنی سلێمانی وەرگەڕا و لە ئەنجامدا نەخۆشەکە و یاوەرەکەی گیانیان لەدەستدا.
- دوو چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و دوای دزینی بڕێکی زۆر پارە سێ کەسیش بریندار دەکەن.
- رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوە خۆکوژییە راگەیاند کە ئەم ئێوارەیە لە هۆڵێکی بۆنەکاندا ئەنجامدرا و بەوهۆیەوە 15 هاوڵاتی گیانیانلەدەستدا.
- ئەمشه و کاتژمێر 9:45 کوڕی جێگری پێشووتری سەرۆک وەزیرانی عێڕاق (عبد موتڵەگ جبوری) لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە باشوری شاری کەرکوک تیرۆر کرا. کوژراوەکە ناوی (ئەحمەد عبد موتڵەگ جبوری) کە سەرۆکی دەستەی میکانیک بووە لە کۆمپانیای نەوتی باکور.
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 כרונולוגיה של אירועים