دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر:
بەرپرسانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، ئاماژە بەوەدەکەن، ماوەی چەند مانگێکە جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بە ڕێژەی 50% کەمیکردووە.
محەمەد تاهیر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "جموجۆڵە بازرگانییەکان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرەو سیستی دەچێت و بەشێوەیەک ڕێژەی ئاڵوگۆڕ و جموجۆڵەکان بە ڕێژەی 50% کەمیکردووە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر داهاتی گومرگ و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش".
جێگری بەڕێوبەری گشتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل، لە بارەی هۆکاری کەمبوونەوەی ئاڵوگۆڕی جموجۆڵەکان ئەوەی خستەڕوو "کەمبوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی 95%ی بەکارهێنانی تەنکەر بۆ گواستنەوەی نەوتی ڕەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە و خراپ مامەڵەکردنی هێزە عێراقی و چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ شوفێر و بارهەڵگرە تورکییەکان لە سنووری ناوەڕاست و باشووری عێراق".
ناوبراو، وتیشی "لە ڕابردوودا بەهۆی قەرەباڵغی و چڕ و پڕیی ئالوگۆڕ و جموجۆڵە بازرگانییەکان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕۆژانە داهاتێکی زۆر بۆ حکومەتی هەرێم دەستدەکەوت، بەڵام ئەم کەمبوونەوەی جموجۆڵی چەند مانگی ڕابردوو کاریگەری خراپی لەسەر ژیان و بژێوی هەزاران هاوڵاتی و داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبووە".
- 03-10-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,936 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!