دواڕۆژ،
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە مانگی ئەیلولدا (935) هەزار و (270) بەرمیل نەوتی لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەکردوە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوت ڕونیکردووەتەوە دوای زیاتر لە 4 مانگ وەستان، هەناردەی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکور، ڕۆژی (18)ی ئاب حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند ڕێکەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکور لەرێگەی بۆریيەکانی گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
بەگوێرەی ڕێککەتنەکە، ڕۆژانە 70 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکور هەناردە بکرێت، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەڕێوە دەبرێت.
بەپێی بەیاننامەکە، لە مانگی ئەیلولدا وەزارەتی نەوتی عێراق بەتێکڕایی (98) ملیۆن و (285) هەزار و (239) بەرمیل هەناردەکراوە.
- 02-10-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,870