02-10-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سەیدسادق چەند کەسێک برینداربوون.
- هاوسەرۆکانی شارەوانی شارۆچکەی دەپ سەر بە پارێزگای ئەلعەزیز لە باکوری کوردستان دەستگیر کران.
- دوو فەرمانبەری فەرمانگەی رێگەوبانی دهۆک لە شنگال کوژران.
- ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە رایگەیاند: لە شەڕ و پێکدادانەکانی چوار رۆژی رابردوودا 15 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، بەڵام پێنج گەریلاش گیانیان لەدەستداوە.
- بەهۆی کەوتنەخوارەوەو تەقینەوەی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی داعش، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەمیحورەی ئاسکی موسڵ، دوو پێشمەرگە شەهیدبوون و دووانی دیکەش برینداربوون.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان