📊 Babet 374,085 | Wêne 58,955 | Pertk PDF 10,973 | Faylî peywendîdar 42,388 | 📼 Video 167 | 🗄 Serçawekan 14,577
🏠|📧|Derbare!|Pertûkxane|📅
🏠 Destpêk|📧 Peywendî|||💡 Derbare!
|
📅 Emiro 04-06 le mêjûda
📅Krronolojiyay rûdawekan
📅 Rojekan
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 Zortir ...
📅04 June
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
📖 Kurteyek leser Lur
Amadekar : Wehîd Kemalî Îlamî
Pêşekî
Lurekan weku beşêkî gewre le pêkhatey komelgey Kurdewarî‌ u danîştwanî zincîre çiyaî dirêj ‌u pan‌ u berînî zagros, her le seretay destpêkirdnî jiyan‌u mêjuy nûsrawî şarstanîyet le dawênî şax‌u daxekan‌u deşt‌u dolekanî em cugrafiyayye jiyan ‌u be parastnî zewî ‌u kultur‌u zimanekeyan w...htd, rolêkî yekcar berçawyan heye le hemû biwarekanda nek tenha le nawçekanî dêrînî nêştecîbûnî xoyan, bigre le zor rûdaw‌u pêşhatî komelayetî, ramiyarî, abûrî, serbazî, k
👫 Jacqueline Surenovna Musaelyan
Di sala 1957 ew ji beşa Fîlolojiya Îranî yên li Zanîngeha Lênîngradê ya dewletê xilas kir.
Ji sala 1958 an de li IOM xebitî، Lêkolîner Senior Di 1978، di bin rêveberiya Doctor of Philosophy MB Rudenko de teza xwe ya ji bo asta kandîdatê zanistiya sîmayên li ser babeta The Kurdish poem Zambilfrosh û Versiyon ji komalê xwe parast. Published 7 pirtûk û li ser 40 articles. Di dema niha de، bi hev re bi grubê EI Vasilyeva amade ji bo weşandina vê xebatê Eşîrên kurdan. ferhenga Reference .
herêmên
👫 Margarita Borissowna Rudenko
Margarita Borissowna Rudenko rusî (Маргарита Борисовна Руденко) 9. Gulan 1926 li Tiflisê † 27. Tîrmeh 1976 li Leningradê peyvzan, rojhilatnas, kurdnas, nijadnas, û zaneya wêjeyî rûsî bû
Rudenko damezrînera lêkolîna wêjeyî di kurdnasiya rusî de, danera kataloga destnivîsên kurdî ya yekemîn bû, Pirtûkxaneya Saltykow-Schtschedrin li Sankt Petersburgê xwediya wan destnivîsan. Zêde, werger û ravekera rexneyî li ser çendîn berhemên kurdî yên Serdema Navîn wek Şêxê Sen'anê Feqiyê Teyran, Mem û Zînê Eh
📕 Kitêbî yekem Bo Polî yekemî seretayî Be tîpî latînî
Nûsîn u amadekirdinî: Kerîm Danişyar
Swîd – 2007
📝 ئەنجوومەنی وەزیران: خۆمان و لایەنەکانمان بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی حکومەتین | 🏷️ Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجوومەنی وەزیران: خۆمان و لایەنەکانمان بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی حکومەتین
📝 Bellgenamekan


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-09-2016 بە سەرۆکایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر دوایین سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراقی فیدرال و بەرپرسانی دیکەی عیراق، لەمبارەیەوە بەڕێزیان گوتی "لەگەڵ حکوومەتی بەغدا لەسەر پێکهێنانی کۆمیتەیەکی سەربازیی هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدادا بۆ گفتوگۆکردنی هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئازادکردنەوەی شاری مووسڵ و دۆزینەوەی میکانزمێکی گونجاو بۆ ئەو پرسە، ڕێککەوتین".
سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێرداوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت دۆسیەی نەوت و بودجە و مووچە، بەڕێز سەرۆک وەزیران ئاشکرای کرد کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیانە و پەلەکردن لە چارەسەرکردنیان، بۆ ئەو مەبەسەتەش هەدوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش کە لە بەرژەوەندیی گەلانی عیراق و کوردستاندا بێت، کردەوە".
دواتر بەڕێز ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و وەزیری دارایی بەوەکالەت، ڕاپۆرتێکی لەبارەی پێدانی مووچەی مانگی تەممووزەوە و ئامادەکارەییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب خستە ڕوو، لەمبارەیەشەوە ڕایگەیاند کە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە هەوڵی ئەودان مووچەی مانگی ئاب ئامادە بکەن و دابەشی بکەن.
لەبارەی پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتیشەوە، بەڕێز ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، کاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان هەبووە لە شەش مانگی ڕابردوودا و هیوای خواست بتوانن بۆ لەمەودوا ئەو کورتهێنانە پڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی مووچە لە کاتی دیاریکراودا دابەش بکرێت.
دواتر باسی لەو هەواڵانە کرد کە گوایە بەغدا داوای ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم دەکەن وەک مەرجێک بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و گوتی: "ئەوەی بەغدا دەیڵێت لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستاندا نییە، چونکە بەغدا موچەی ملێۆنێک و 400 هەزار مووچەخۆر دابین ناکات بۆ ئێمە، ئەوەی بەغدا دەیڵێت بەشی نیوەی مووچەکە ناکات تەنانەت بە سیستەمی پاشەکەوتیش، نەوەک تەواوی مووچە".
دواتر بەڕێز ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران به وەکالەت ڕاپۆرتێکی دەربارەی پڕۆژەی وردبینیی سەربەخۆی بۆ داهات و خەرجیی سەرجەم پڕۆسەکانی فرۆشتنی نەوت و گاز لەلایەن کۆمپانیایەکی وردبینیی نیودەوڵەتییەوە، خستە ڕوو. لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە گرنگیی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆسەیە درا کە دەبێتە فاکتەرێکی دیکە بۆ زیاتر شەفافکردنی پڕۆسەی هەناردەکردن و داهاتی نەوت و لەلایەن هەردوو کۆمپانیای نێودەوڵەتی (Deloitte) و (E&Y)ەوە کە تایبەتن بەو بوارە و له کاتێکی نزیکدا گرێبەستی کار لەگەڵیان ئیمزا دەکرێت، بە ئەنجام دەگەیەنرێت. بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی وەزیران بەگشتی ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو خاڵە دەربڕی و ستایشی تیمی کاری لەو پرۆسەیەدا کرد.
دواتر بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرنگیی ئەم پڕۆسەیەوە قسەی کرد و پێشنیاری ئەنجامدانی دوو کۆبوونەوەی لەسەر ئەو بابەتە کرد، یەکێکیان لەگەڵ کونسڵخانەکانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان و دووەمیشیان لەگەڵ میدیاکاران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بگەیەنرێتە هەموو لایەک و ئاگاداری ئامانجی پرۆسەکە بن.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنی وەزیران پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی خستە بەر باس و گفتوگۆ و ستایشی خەڵک و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی کرد کە خۆڕاگربوون لە ئاست قەیرانەکان. ئەوەش ئاشکرا کرا کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبن، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیار درا کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامیان هەبێت. لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزیرە بەڕێزەکانی لایەنە بەشدارەکانی حکوومەت، جەختیان لە پشتگیریی لایەنەکانیان بۆ هەوڵەکانی حکوومەت لەپێناو چارەسەرکردن و تێپەڕاندنی قەیرانەکان کردەوە و ڕایانگەیاند کە بە هەموو شێوەیەک خۆیان و وەزارەتەکانیان پشتگیریی پلانەکانی حکوومەت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان دەکەن، وەک ئەرکێکیش هەموو هەوڵێکی خۆیان بۆ جێبەجێکردنیان دەخەنە گەڕ و لەمبارەیەوە چەندین سەرنج و تێبینیان خستە ڕوو.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی دەستپێکرنەوەی ساڵی نوێ خوێندنی لە گشت مامۆستا و قوتابیانی هەرێمی کوردستان کرد وستایشی ڕۆڵی مامۆستایانیان کرد لە هەوڵ و خۆڕاگرییان و گرنگی دانیان بە پڕۆسەی خوێندن.
هەروەها سوپاسی خۆپیشاندەرانیان کرد کە بە هێمنی و مەدەنیانە داواکارییەکانی خۆیان گەیاندە لایەنی پەیوەندیدار، هەروەک ستایشی لایەنە ئەمنیەکانیان کرد لە پاراستنی ئەمنییەتی خۆپیشاندانەکان.
29-09-2016
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Taybetmendîyekanî babet
🏷️ Pol: 📝 Bellgenamekan
📅 Publication date: 29-09-2016
📄 Corî dokumênt: ⊶ Zimanî yekem
🗺 Ulat - Herêm: ⬇️ Başûrî Kurdistan
🌐 Ziman - Şêwezar: 🏳️ K. Başûr

⁉️ Technical Metadata
©️ Xawenî em babete be supasewe, mafî billawkrdineweyî be Kurdîpêdiya bexşiywe!
✨ Kwalîtîyi babet: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
Xirap👎
✖️
 40%-49%
Xirap
✖️
 50%-59%
Xirap nîye
✔️
 60%-69%
Mamnawendî
✔️
 70%-79%
Zor başe
✔️
 80%-89%
Zor başe👍
✔️
 90%-99%
Nayab👏
91%
✔️
Em babete lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Sep 30 2016 10:16PM tomarkirawe
✍️ Em babete bo diwacar lelayen: (System Administrator)ewe le: Jan 18 2017 8:27PM baştirkirawe
☁️ Nawnîşanî babet
🔗
🔗
👁 Em babete 3,097 car bînrawe

✍️ Em babete baştir bike!
☰ Zortir
⭐ Bo naw lîstî kokirawekan
💬 Rayi xot derbareyi em babete binûse!

✍️ Gorankarîyekanî babeteke!
🏷️ Metadata
RSS

📷 Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
🔎 Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap
ئەنجوومەنی وەزیران: خۆمان و لایەنەکانمان بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی حکومەتین
📝 Bellgenamekan

📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 4
👫 Kesayetîyekan
1.👁️حەیدەر عەبادی
2.👁️قوباد تاڵەبانی
3.👁️نێچیرڤان بارزانی
📅 Rêkewt u Rûdaw
1.👁️29-09-2016
📂[ Zortir...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,624 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574