ئێران، لە 25 رۆژدا 47 کەس لە سێدارە دراوە
📊 Statistikk og undersøkelser
رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی پارێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ لە زیندانی شاری ورمێ هەشت زیندانی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارەدراون، ئەو هەشت کەسە رۆژی چوارشەممە گوازرابوونەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی، سەرئەنجام دوێنێ لە سێدارەدران.
رێکخراوەکە ڕایگەیاندووە:"رژێمی ئێران لە ماوەی 25 رۆژی رابردوودا 47 کەسی لەسێدارە داوە".
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، حەوت کەس لەو هەشت کەسە خەڵکی شاری ورمێ بوون و ئەو کەسەی دیکە ژنێکی خەڵکی شاری کرماشان بەناوی (ملوک نووری) بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە لە زیندانی رەجاییشاری شاری کەرەج نۆ کەس لە سێدارەدرابوون، هەروەها رۆژی سێشەممەش لە زیندانی میناب حەوت کەسی دیکە لە سێدارەدران.
راپۆرتی رێکخراوی پارێزەرانی مافی مرۆڤ باسی لەوەوشکردووە، کە تەنها لە 25 رۆژی رابردوودا 47 کەس لە زیندانەکانی ئێران بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارەدراون.
30-09-2016
⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!