دوارۆژ، نووسینگەی هەولێر
سەبارەت بە وەرگرتنی باج و گومرگ لە هاووڵاتیان و بازرگان و کۆمپانیاکان، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنی ژمارە 19ی ساڵی 2016ی دەرکرد.
بەپێی گشتاندنی ژمارە 19ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دراوەتە دواڕۆژ و واژۆی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەسەرەوەیە، ئاڕاستەی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گومرگ، باجەکان و خانووبەرەی میری و بانکە بازارگانییەکان کراوە.
لە گشتاندنەکەدا سەبارەت بە وەرگرتنی باج و گومرگ لە هاووڵاتیان، بازرگانان و کۆمپانیاکان هاتووە "پێویستە ڕێژەی 85%ی بەکاش (نقد) وەربگیرێت و ڕێژەی 15%ی بە چەک وەربگیرێت و ئەم بڕیارە لە بەرواری 2016/9/1ەوە کاری پێ دەکرێت".
- 28-09-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,145 جار هاتیە دیتن