- بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی خۆپیشاندان مافی مەدەنی هاوڵاتیانە، بەڵام خەڵکێک بیەوێ لەپەنای خۆپیشاندانەوە هەڵبکوتێتە سەر بارەگاکانی پارتی "ئەوە ڕاگەیاندنی شەڕەو دەستمان کراوە دەبێت".
- مامۆستایانی ناڕازیی لەبەردەم لقەکانی یەکێتی مامۆستایان لەهەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆبونەوە و ناڕەزایی خۆیان نیشاندا بەرانبەر سیستەمی پاشەکەوتی موچە دۆخی مامۆستایان.
- تەرمی ژنێک ئەمرۆ لە قەزای کەلار بە کوژراوی لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، بەرێوەبەری توندوتیژی دژ بە ژنان دەڵێت ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە "کوژرابێت".
- لەبەرامبەر دواکەوتن و خەرجنەکردنی پارەی گەنمی جوتیاران و پێنەدانی چەکی پارەکانیان، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە جوتیارانی سنوری شارۆچکەی سەیدسادق گردبونەوەو ڕێگرییان کرد لەگواستنەوەی گەنمەکانیان بۆ سایلۆکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 10,690