گۆڤارێکی سیاسییە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکەم ژمارەی دەرچووە. بە زمانی فارسی بڵاو دەکرێتەوە.
گۆڤارێک بەناوی (بەرجەواندار) لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بە زمانی فارسی بڵاو کرایەوە، ئەو گۆڤارە بریتیە لە کۆمەڵێک وتار بە زمانی فارسی و چەند وتارێکی بیانیی، کە بۆ فارسی وەرگێڕدراون.
نووسەرانی گۆڤارەکە خەڵکی ڕۆهەڵاتی کوردستانن و ئامانجی سەرەکیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو گۆڤارە تاووتوێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانە لە لایەنی تیۆری و فەلسەفی-سیاسیەوە.
بەرجەوەندار، وشەیەکی سۆرانی ئەردەڵانی و هەورامیە و بەواتای پرەسپەکتیڤ، واتا بیرۆکە یان تێڕوانین بەکاردەهێنرێت، یەکەم ژمارەی ئەم گۆڤارە بە زمانی فارسی بڵاو بوەتەوە، بەڵام بڕیار وایە ژمارەکانی دیکەی بە زمانی فارسی و کوردی سۆرانی بڵاو بکرێتەوە.
لە ژمارەی یەکەمی گۆڤاری "بەرجەوەندار"دا باس لە ڕۆژئاوای کورستان وەکو ئاڵتەرناتیڤێک بۆ پەرەپێدانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژئاوا و پرسی دەسەڵاتداری، خەباتی چەکداری و پرسی خۆبەڕێوەبەری ژنان، چاوخشاندنێک بە مێژووی بزوتنەوەی ژنان لە ڕۆژائاوادا، پەیوەندی شاخ و شار (خەباتی ژنانی کورد)، سەرهەڵدانی کۆمارێکی دیموکراتی لەناو خۆڵەمێشەکانی شەڕی سوریا کراوە.
لە گۆڤارەکەدا وتارێک بەناوی "لەژێر خۆڵەمێشی ئاگری شەڕی سوریا: سەرهەڵدانی کۆماری دیموکراتی ڕۆژئاوا" نوسراوی فرانسوا گیل وات، نوسەری فەڕەسنی وەرگێردراوەتەوە بە فارسی.
دەستەی نووسەرانی "بەرجەواندار" بڕیاریانداوە ژمارەی دووەمی گۆڤارەکە لەبارەی قەیرانی ئابوری، سیاسی و کلتوری لە باشوری کوردستان ئامادە بکرێت و داوایان لە هەموو نوسەران و لێکۆڵەرانی باشوری کوردستان کردوە لە ئامادەکردنی گۆڤارەکەدا بەشدار ببن.
لایەنی سەرنجڕکێش لە گۆڤاری بەرجەواندار ئەوەیە، کە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان و بە هەوڵی خوێنەران بڵاو دەکرێتەوە و هیچ پشگیریەک جگە لە پشتگیری خوێنەران و هاوکاری بۆ ئامادەکردنی گۆڤارەکە قبوڵ ناکات.