وەزیری پلاندانان ڕایدەگەیەنێت لەماوەی زیاتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەڕێژی نزیکەی سەدا 3 هەژاری لە کوردستان بەرزبۆتەوە، ئەوەش پەیوەستە بە قەیرانی دارایی و بێکاری و کێشە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان.
عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئەیلول لەکاتی ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیجی کۆمەڵایەتی لە هەولێر ڕایگەیاند بەهۆی قەیرانی دارایی و کێشە سیاسیەکان و کەمبونەوەی دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان وایکردوە بێکاری بە ڕێژەی سەدا 3 بەرزبێتەوە، ئەوەش کاریگەری تەواوی کردۆتەسەر ژیانی هاوڵاتیان و بە ڕونی هەستی پێدەکرێت، چونکە هەلی کار و دامەزراندن لە کەرەتی گشتی و تایبەت کەمبۆتەوە.
عەلی سندی وتیشی لەساڵی 2013 ڕێژەی هەژاری لە کوردستان کەمتر لە 6% بوو، بەڵام لەدواین ئاماردا ڕێژەی هەژاری بەرزبۆتەوە بۆ 9% ئەوەش بەڵگەی بون و کاریگەری قەیرانی دارایی لەهەرێمی کوردستان بە ڕونی دەردەخات، بۆیە حکومەتی هەرێم چەندین ڕێگای گرتۆتەبەر لەوانە چاکسازی و پێداچونەوە بە موچەی زیاد و خەرجی زیاد و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ و کەرتی کشتوکاڵ و کەرتی گەشتیاری.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,264 times