- والی #هەکاری# ڕفاندنی دوو سەربازی تورکیاو دوو کەسی دیکەی لەلایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#)ەوە ڕاگەیاند.
- پەرلەمانی عیراق لە کۆبوونەوەیەکدا متمانەی لە #هۆشیار زێباری#، وەزیری دارایی سەندەوە.
- نێوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە چەند کەسێک چونەتەسەر ماڵێک لەگەڕەکی بەکرەجۆی شاری #سلێمانی#، ئەندامێکی ماڵەکەش تەقەیەکی زۆری کردووەو بەهۆیەوە کەسێک گولە بەرسەری کەوتووەو بریندار بووە.
- ژمارەیەک چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەشاری #هەولێر# دەڵێن هەڕەشەی کوشتن و قاچ بڕینەوەیان لێکراوە لەئەگەری بەشداریکردنیان لەهەر خۆپیشاندانێکدا.
- فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە ڕێوشوێنەکانی لێپرسینەوە لە هۆشیار زێباری و سەندنەوەی متمانە لێی دەدەن.
- پێشمەرگەیەک بەناوی جەعفەر جەمال لەمیحوەری باشوری #کەرکووک#، لەسەر ڕێگای ڕەشاد -حمیرا شەهیدبوو، دوای ئەوەی چەکدارانی تیرۆریستی #داعش# بەقەناس تەقەیان لێکرد.
- لەگەڕەکی شۆڕشی شاری سلێمانی پەرستگای پەیڕەوانی ئاینی زەردەشتی کرایەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 14,800 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!