دوارۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئەیلولی 2016، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و بەرگری شارستانی و پۆلیسی هاتووچۆی سۆران ئاماری ڕووداوەکانی جەژنی قوربانیان لە سنووری سۆران، چۆمان، ڕەواندز و مێرگەسۆریان ڕاگەیاند.
سەرەتا بەیار باڵەکی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران وتی "لە ڕۆژانی جەژن 29 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە، کە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە".
ئاماژەی بەوەشدا، نزیکەی 33 دۆنم لە پوش و پاوان لە دەڤەری سۆران سوتاوە.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا، هاوار ئەرگۆشی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەدا، لە جەژنی قوربان دوو کەس بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بە گوللە برینداربوون و سێ حاڵەتی دزیکردنیش تۆمارکراون.
هەروەها ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سۆران باسی لەوەکرد، لە ڕۆژانی جەژندا 13 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 5 هاوڵاتی برینداربوون.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان جەختیان لەوە کردەوە، بەراورد بە جەژنی ڕەمەزان ڕووداوەکان کەمیانکردووە.18-09-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,110 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !