ئەم وێنەیە هاوینی ساڵی 1987ز، لە سەر شاخی هەورێ، لە نێوان گوندەکانی "کونەفلوسە- چیوە" گیراوە. لە شەڕێک دەگەڕاونەتەوە، کە تێیدا هێزی دوژمن واتا بەرەبەیانی ئەو ڕۆژە بوو کە هێزێکی دوژمن، لە قۆڵەکانی کۆیە، ڕانیە و شەقڵاوە و دیوی سماقولی، پەلامارێکی گەورەیان هێنا سەر ناوچەکە و ژمارەیەک گوندیان سوتاندگوندەکانی دۆڵی هیران و نازەنینی، تا جەلی سوتاند. زۆر ماندوو و برسی بوون. شاسوار هەرشەمی لە کەلاوەی سوتاوی خانویەک، هەندێک موڕەبای "باینجان"ی دۆزیوەتەوە و خواردوویەتی، کە یەکەمینجاری بووە شتی وا ببینێت.
لە ڕاستەوە: 1- م.شاسوار هەرشەمی، 2- مامۆستا بەکر مستەفا، ئێستا ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێمە،
3- ئەسعەد لەشکری ماوە لە هەولێر دەژی، بەڵام بنەڕەتی کەرکووکیە. 4- نەناسرایەوە، فەرماندەیەکی شەڕکەر و ناسراوی کۆیە بوو، دواتر تەسلیم بووەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,028 جار هاتیە دیتن