هەولێر: ئامارەکانی تەندروستی رۆژانی جەژنی قوربان راگەیەندران
📊 ئامار و ڕاپەرسی
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وتەبێژی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت "ئامار و رووداوەکانی رۆژانی جەژن لەچاو جەژنەکانی رابردوو رووی لە بەرز بوونەوەکردوە و لە هەر چوار رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا 14 هەزار و 717 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردوە و هیچ حاڵەتێکی مردنی نەخوازراو تۆمار نەکراوە".
فاخیر کرمانجی، وتەبێژی تەندروستی هەولێر، بە دواڕۆژی راگەیاند "بەپێی ئەو پلانەی کە بۆ چوار رۆژی جەژن دانرابوو، توانرا بەسەرکەتووانە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەپێی ئەنجامەکان رووداوەکان لەچاو جەژنەکانی رابردوودا زیادیان کردوە و لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا 14 هەزار و 717 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردوە".
وتیشی "لە هەر چوار رۆژی جەژندا 111 نەشتەرگەری گەورە ئەنجامدراون و 86 حاڵەتی سوتان و 83 حاڵەتی بەربوونەوە لەسەربان و ناوچە شاخاوییەکان روویانداوە لەگەڵ 21 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و مار هەبوون".
وتەبێژی تەندروستی هەولێر راشیگەیاند "70 کەس بە رووداوی هاتوچۆ و 16 کەسیش بە گولە بریندار بوون و 26 حاڵەتی شەڕ و رووداوی کۆمەڵایەتی روویانداوە".
فاخیر کرمانجی ئاماژەی بەوەشکرد "هیچ حاڵەتێکی مردنی نەخوازراو تۆمار نەکراوە و لەبەرامبەردا لە هەر چوار رۆژی جەژن 355 منداڵ لە دایکبوون".
- 16-09-2016
⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!