دهۆک: لەچوار رۆژی جەژندا پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و 39ی تریش برینداربوون
📊 ئامار و ڕاپەرسی
رەڤەند گوهەرزی
لەچوار رۆژی جەژندا لەپارێزگای دهۆک پێنج کەس گیانیانلەدەستداوه و 39ی تریش برینداربوون.
رائید ئازاد تەها، بەرپرسی بەشی پەیوەندیی و راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بەخەندان-ی وت "لەچوار رۆژەکەی جەژنی قۆرباندا لە 18 رووداوی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانی لەدەستداوه و 39ی دیکە برینداربوون".
رووداوەکان بەشێکیان لەناو سەنتەری پارێزگای دهۆک، ئەوانی تریش لەقەزاکانی بەردەڕەش، زاخۆ، سێمێل و شێخان بووە.
لەنێو ئه و پێنج کەسەی گیانیانلەدسەتداوە یەکێکیان منداڵە و یەکێکیشیان پێشمەرگە بووە.
ئه و پێشمەرگەیە دووەم رۆژی جەژن لەپێکدادانی نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری دێر گیانی لەدەستدا لەنزیک کومەڵگای مەهەتێ لەقەزای شێخان.
هاوکات تەنها لەچوارەم رۆژی جەژن لەسنووری پارێزگای سلێمانی 14 کەس گیانیان لەدەستدا، کە حەوتیان ئەندامی دوو خێزان بوون.
- 16-09-2016
⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!