دواڕۆژ، زریان محەمەد
گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەئێستادا تەواوی هۆتێلەکان و ناوچە گەشتیاریەکان پڕبوون لەگەشتیار و 90% گەشتیارانیش بەڕەگەز عەرەبن و لەخوارووی عێراقەوە هاتوون.
ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "هۆتێلەکانمان 100% پڕبوون و جارجار گەشتیار پەیوەندیمان پێوەدەکەن کەشوێنیان نییە، ئێمەش بەپەلە شوێنیان بۆ دەدۆزینەوە له و هۆتێلانەی شوێنیان بەتاڵە یان شەعبین".
وتیشی "90% ئه و گەشتیارانەی هاتونەتە سلێمانی لەخواروی عێراقەوە هاتوون، کە زۆربەیان لەرێگەی گروپی گەشتیارییەوە هاتوون، 8% گەشتیارانیش ئێرانین و 2% بیانین".
بەهۆی ئارامی هەرێمی کوردستانەوە لەزۆربەی شارەکانی عێراق و وڵاتانی دیکەوە گەشتیاران ڕوو لەشارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
- 13-09-2016
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,907